![](/weney-mallperr/7434.jpg)
کوردستان میدیا: ساڵی رابردوو ١٣ کەس بەهۆی بەرق گرتوویی و ٦٨ کەسی دیکەش بەهۆی سووتانەوە لە پارێگای ئورمیە گیانیان لە دەست داوە.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا و بە پشت بەستن بە رێکخراوی پزیشکیی یاسایی، لە ساڵی ١٣٩٢ی هەتاویدا ١٣ هاووڵاتی لە پارێزگای ئورمیە بەهۆی بەرقگرتوویی گیانیان لە دەست داوە و ئەم ئامارە بە بەراورد لەگەڵ سالی ١٣٩١ی هەتاوی، لەسەدا ١٨ زیادی کردووە.
لە لایەکی دیکەشەوە ٦٨ هاووڵاتیی دیکەش لە پارێزگای ئورمیە بەهۆی سووتانەوە گیانیان لە دەست داوە.
لەو پێوەندییەدا ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوی لە پارێزگای سنه، ٦٤ هاووڵاتی بە هۆی سووتان، گازگرتووی و نوقمبوونەوە گیانیان لە دەست داوە.
مەرگی نائاسایی هاووڵاتییان لە پارێزگاکانی ئێران بەهۆی نوقمبوون لە ئاو، سووتان، بەرقگرتووی، گازگرتووی و رووداوی هاتوچۆ ساڵ لە دوای ساڵ لە زیاد بوون دایە.
ناستانداریی ئامێرەکانی گەرمکەرەوە و کەلوپەلی بەرقی، نەبوونی هێماکانی هوشیارکەرەوە لە سەدەکان و ئەو شوێنانە کە مەترسیی نوقم بوونیان تێدایە و نەبوونی پڕوپاگەندە دروست لەمەڕ هوشیارکردنەوە خەڵک لەو مەترسییانە لە هۆکارەکانی مەگی نائاسایی هاووڵاتییان لە پارێزگاکانی کوردستانی ئێران دایە.
لە پارێزگای ئیلامیش لە ١١ مانگی یەکەمی ساڵی ١٣٩٢دا ١١٥ کەس بەهۆی رووداوی هاتوچۆ گیانیان لە دەست داوە.