کوردستان میدیا: شاندێکی نوێنەرایەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە كۆنگرەی سۆسیال دێموكراته‌كانی دانمارک‌دا بەشداریان کرد.
له ڕۆژانی ١٦و ١٧ی سێپتامبری ٢٠١٧، له شاری ئالبۆرگ كۆنگرەی سۆسیال دێموكراته‌كانی دانمارک ناوەندی ئیدارەی باکووری ئەو وڵاتە به‌ڕێوه چوو.
لەو پێوەندییەدا، وه‌ک ساڵانی ڕابردوو، ئه‌مساڵیش زۆرێک له باڵۆێزی وڵاتان و چه‌ندین حیزبی سوسیالیست و سوسیال دێموكرات وه‌ک میوان بانگهێشتی كۆنگره كرابوون.
لە سەر بانگهێشتی فەرمیی سۆسیال دێموکراتەکانی دانمارک، شاندێكی نوێنەرایەتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بە سەرپەرەستیی سەعید سوڵتان‌پوور نوێنەری حیزبی دێموکرات لە دانمارک به‌شداری كۆنگره بوون.
لە پرۆگرامێكی جیا كه بۆ میوانه بیانییه‌كان دانرابوو، چه‌ندین كه‌س له به‌رپرسانی ئەو حیزبه ڕا و بۆچوونی سۆسیال دیمۆكراتهكانیان پێشكه‌شی به‌شداربووان كرد.
شاندی نوێنەرایەتیی حیزبی دێموکرات، جگه له به‌شداریی چالاكانه له باسه‌كان، چاویان به زۆرێک له به‌رپرسان و پارلمانتاره سۆسیال دیمۆكراته‌كان كه‌وت و باسی مه‌سه‌له‌ی كوردیان له‌گه‌ڵ كردن.
هه‌روه‌ها لە درێژەی کاری کۆنگرەدا شاندی حیزبی دێموکرات، دانیشتنیان له‌گه‌ڵ باڵوێزی چه‌ندین وڵاتی وه‌ك : كانادا، كوره‌ی باشوور، مه‌جارستان، ئیماراتی عەره‌بی و ئیسرائیل هه‌بوو.