کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی یەکیەتیی ژنان لە رێوڕەسمی ساڵیادی دامەزرانی ناوەندی راوێژکاری بیانییەکان

16:11 - 6 جۆزەردان 2714

کوردستان میدیا: شاندێکی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرستی کەژاڵ نەقشبەندی لە جێژنی یادی ٢٠ ساڵەی دامەزراندنی ناوەندی هەیئەتی راوێژکاری بیانییەکان لە شاری \'\'نۆی ئیزن بۆرگ\'\'ی وڵاتی ئەڵمان بەشداریی کرد.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، ناوەندی هەیئەتی راوێژکاری بیانییەکانی ئۆفنباخ/ ئاڵمان، رۆژی هەینی رێکەوتی ٢ی جۆزەردانی ١٣٩٣ی هەتاوی، یادی ٢٠مین ساڵیادی دامەزرانی بە بەشداریی نەتەوەکانی کورد، تورک، عەرەب، رووس، ئیسپانیا، ئۆکراین و فەڕانسە بەڕێوەچوو.

هەروەها لەو رێورەسمەدا پارێزگاری شاری ئۆفنباخ و هەروەها خاتوو ئۆلگا فرناندز بەرپرسی گشتیی هەیئەتی راوێژکاری بیانییەکان لە ئیالەتی هێسن، نوێنەری پارتی یەکیەتی دێموکرات مەسیحیی ئاڵمان و سوسیال دێموکرات و سەوزەکان  و شاروانیی نۆی ئیزن بۆرگ بەشدار بوون.

هێنکل شارەداری \'\'نۆی ئیزن بۆرگ\'\' وتارێکی پێشکەش کرد و لەبارەی چۆنیەتیی دامەزرانی ناوەندی راوێژکاری بیانییەکان بۆ بەشداربوان قسەی کرد و هەروەها کۆیلینگ پارێزگاری ئۆفنباخ هەر بەو بۆنەوە وتارێکی خوێندەوە.

بیسکاس بەرپرسی ناوەندی بیانییەکان و خاتوو فرناندز بەرپرسی گشتی ناوەندەکە لەو رێوڕەسمەدا وتاریان بە بۆنەی یادی دامەزرانی ئەو ناوەندەوە خوێندەوە.

ناوەندی هەیئەتی راوێژکاری بیانییەکانی ئەیالەتی هێسنی ئاڵمان کە ٢٠ ساڵ بەسەر تەمەنی دامەزرانیدا تێ دەپەڕێ، هەر پێنج ساڵ جارێک کۆنفرانسی خۆی دەگرێ و نوێنەرانی لە رێگای هەڵبژاردنەوە لە نێوان بیانی و پەنابەرانی دانیشتووی ئەو ناوچەیە دیاری دەکات.