کوردستان میدیا: لە سەر بانگهێشتی فەرمی زانکۆی ئەمریکی لە کوردستان هەیئەتێکی پایەبەرزی حیزب بە سەرۆکایەتی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەشدارییان لە کۆنفڕانسی سەربەخۆیی کوردستان لە داهاتوودا، ڕووبەڕووبوونەوە و دەرفەتەکاندا کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەری کوردستان میدیا؛ بە مەبەستی تاوتوێکردنی پرسی سەربەخۆیی کوردستان و دەرفەتەکان و ئەو بەربەستانەی لە بەردەم بەدیهاتنی سەربەخۆییدان، کۆنفرانسێک بە بەشداریی بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان و دۆستانی کورد لە دوینێوە لە زانکۆی ئەمریکی - دهۆک دەستی پێکردووە.
کۆنفرانسەکە له پێنج پانێڵی جیاواز لهماوهی دوو ڕۆژدا پێکدێت کە لە میانەیاندا تیشك دهخرێته سهر یاساكانی نێودهوڵهتی، مافی چارهی خۆنووسین بۆ گهلی كورد، ڕەھەندهكانی ئاشتی و ئاسایشی ههرێمی کوردستان پاش سهربهخۆیی، هاوبهشیی ستراتیژیی نێوان ڕۆژئاوا و حكوومهتی ههرێمی كوردستان، ئایندهی ڕۆژههڵاتی نێوهڕاست و كێشه ناوخۆییهكانی كورد و سهربهخۆیی.
لە کۆنفرانسەکەدا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، هۆشیار زێباری، دکتۆر بەرهەم ئەحمەد ساڵح، مەلا بەختیار، محەممەدی حاجی مەحمود و سەرۆکی بەشێک لە حیزبە شوێندانەرەکانی کوردستان، ئیسماعیل بێشکچی، نووسەری بەناوبانگ و دۆستی کورد، چەندین مامۆستا و کەسایەتی سیاسی کورد، زاڵمای خەلیلزاد و بێرنارد کۆشنەر و چەندین کەسایەتیی بیانیی دۆستی کورد بەشدار دەبن.
هەروەها رۆڵ و شوێندانەری وڵاتانی ناوچە لەوانە ئێران و تورکیە و زلهێزە جیهانییەکانی وەک ئامریکا بەشێکی دیکە باس و خواستەکانی ئەم کۆنفڕانسەیە کە هەر کام لە بەشداربووان شڕۆڤەی خۆیان بۆ ئەم مەسەلە دەخەنەڕوو.
بڕیارە ئەمڕۆ هەینی بەڕێز مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە یەکێک لە پانێڵەکانی ئەم کۆنفڕانسەدا سەبارەت بەم پرسە ڕاوبۆچوونی خۆی پێشکەش بە بەشداربووان بکات کە دواتر دەقی وتەکانی بەڕێزیان لەم کۆنفڕانسە دەخرێتە بەرچاوی خوێنەرانی بەڕێز.