![](/weney-mallperr/13898.jpg)
کوردستان میدیا: هەڵبژاردنەکانی مەجلیسی دەهەمی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە لایەن خەڵکی کوردستانەوە بە گرینگ وەرنەگیراوە و لەگەڵ بەشداریی کەمڕەنگی خەڵک بەرەڕوو بووەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکانی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، خەڵک لە شارەکانی کوردستان بەرەوپیری بانگەشەی بە ناو هەڵبژاردنەکانی مەجلیسی ڕێژیم نەچوونە و زۆرینەی خەڵکی کوردستان دەنگیان بە پاڵێوراوانی مەجلیسی ڕێژیم نەداوە.
کامیاران
لە شاری کامیاران سەر بە پارێزگای سنە، خەڵکی ئەو شارە بە ڕێژەیەکی بەرچاو لە سەر سەندووقەکانی دەنگدان ئامادە نەبوونە و هەڵبژاردنەکانیان بەلاوە بێبایەخ بووە.
هەر لە شاری کامیاران زۆربەی هەرە زۆری دانیشتوانی گوندەکانی سەر بەو شارە لە شانۆی هەڵبژاردنەکاندا بەشداریان نەکردووە و تەنانەت ئیزنیان نەداوە کە هیچ پاڵێوراوێکی مەجلیسی ڕێژیم پڕۆپاگەندا بۆخۆی بکات.
ورمێ
لە شاری ورمێ و ناوچەکانی دەورووبەری ئەو شارە هەواڵەکانی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا باس لەوە دەکەن کە خەڵک بە ڕێژەیەکی زۆر کەم بەشداریان لە هەڵبژاردنەکاندا کردووە.
ڕوانسەر
لە شاری ڕوانسەر سەر بە پارێزگای کرماشان خەڵک بەشداریی هەڵبژاردنەکانیان نەکردووە و ڕێژیم بە ئۆتووبووس لە شاری کرماشان خەڵکی بۆ سەر سەندووقەکانی دەنگدان هێناوە.
هەروەها بەپێی ڕاپۆرتەکان ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران ناسنامەی ساختەکاری لە ناو لایەنگرانی پاڵێوراواندا بڵاو کردووەتەوە تا دەنگ بدەن.
سەردەشت
لە شاری سەردەشتیش خەڵکی ئەو شارە بەشداریان لە هەڵبژاردنەکاندا نەکردووە و جاش و بەکرێگیراوانی ڕێژیم پارێزگاریی لە بنکەکانی دەنگدان دەکەن.
دوای ئەوەیکە ئەمڕۆ هەینی ڕێکەوتی ٧ی ڕەشەمەی ١٣٩٤ی هەتاوی، شانۆی هەڵبژاردنەکانی مەجلیسی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بەڕێوە چوو و خەڵکی کوردستان بە ڕێژەیەکی بەرچاو لە سەر سەندووقەکانی دەنگدان ئامادە نەبوون ڕێژیم وەک هەمیشە دەستی دایە چەواشەکاریی و خەڵکی بە زۆر دەهێنایە سەر سەندووقەکانی دەنگدان.
هەڵبژاردنەکانی مەجلیسی دەهەمی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە لایەن حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە لە بەیانییەیەکدا بایکۆت کراوە و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ئەو هەڵبژاردنانەی بە نادێموکراتیک و بە شانۆ وەسف کردووە.

![13901.jpg](http://www.kurdistanmedia.com/weney-mallperr/13901.jpg)
![13902.jpg](http://www.kurdistanmedia.com/weney-mallperr/13902.jpg)
![13897.jpg](http://www.kurdistanmedia.com/weney-mallperr/13897.jpg)
![13895.jpg](http://www.kurdistanmedia.com/weney-mallperr/13895.jpg)
![13893.jpg](http://www.kurdistanmedia.com/weney-mallperr/13893.jpg)
![13894.jpg](http://www.kurdistanmedia.com/weney-mallperr/13894.jpg)
![13896.jpg](http://www.kurdistanmedia.com/weney-mallperr/13896.jpg)
![13900.jpg](http://www.kurdistanmedia.com/weney-mallperr/13900.jpg)
![13899.jpg](http://www.kurdistanmedia.com/weney-mallperr/13899.jpg)