کوردستان میدیا: چالاکێکی سیاسی و ئەندامی حیزبی دێمۆکرات، هاورێ لەگەڵ کەسێکی دیکە بەهۆی رووداوی هاتوچۆ لە نزیک شاری سەقز گیانی لەدەست دا.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رەشید ئەحمەدی کوڕی عەبدوڵڵا لە دایک بووی ئاوایی قسقۆپی و دانیشتووی شاری سایینقەڵا، هاوڕێ لەگەڵ محەممەد فەیزی خەڵکی گوندی تۆمراغاج بەهۆی رووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەست دا.
رەشید ئەحمەدی تەمەن ٥٣ ساڵ دوای شۆڕشی گەلانی ئێران لە ساڵی ١٣٥٨ و پاش دامەزرانی بنکە و پێوەندییەکانی حیزب لە شار و شارۆچکەکانی کوردستانی ئێران، پێوەندیی بە حیزبی دێمۆکراتەوە گرتووە و وەک ئەندام کار و راسپاردەکانی حیزبی بەو پەڕی دڵسۆزییەوە هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی بەڕێوە بردووە.
حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران وێڕای دەربڕینی هاوخەمی، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی رەشید ئەحمەدی و خەڵکی ناوچەکە دەکات.
رۆحی شاد