کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی دانیشتنی جەماوەریی NA و دامەزراندنی لقی پاوە

15:32 - 27 رێبەندان 2713

کوردستان میدیا: دانیشتنی جەماوەریی ئەنجومەنی تووشبوانی بێ ناونیشان بە ماددەی هۆشبەر و راگەیاندنی دامەزرانی لقی پاوەی ئەو ئەنجومەنە، لە یەکێک لە ساڵۆنەکانی شاری پاوە بەڕێوەچوو.


بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا؛ دوانیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٢٣ی رێبەندان، دانیشتنی جەماوەریی ئەنجومەنی تووشبوانی بێ‌ناونیشان بە ماددەی هۆشبەر (NA) پاش یەک مانگ دژایەتیی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری پاوە بە ئامادەبوونی چالاکانی فەرهەنگی، کۆمەڵایەتی و مەدەنی و کۆمەڵێک لە خەڵکی دانیشتووی ئەو شارە بەڕێوەچوو و هاوکات لقی پاوەی ئەو ئەنجومەنە دامەزرا.
دانیشتنی جەماوەریی NA بە مەبەستی ناساندنی لقی پاوەی ئەو ئەنجومەنە و دەست بەکاربوونی و ئاشناکردنی هاووڵاتییان و بەتایبەت تووشبوانی ماددە هۆشبەرەکان و هەروەها چالاکییەکانی و چوارچێوەی گشتیی بەرنامەکانی ئەنجومەن، بەڕێوەچوو.
لەم دانیشتنەدا چەندین بەشداربوو لەسەر کێشە و ئاریشەکانی بەکارهێنەرانی ماددە هۆشبەرەکان و چۆنیەتیی بەرەنگاریی لەگەڵ ئەو گرێ کوێرەیە قسەیان کرد و هەروەها ژمارەیەک تووشبوو کە وازیان لە بەکارهێنان ماددە هۆشبەرەکان هێنابوو، باسیان لە بەسەرهات و نەهامەتیی خۆیان کرد.