کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسی KIF لەوڵاتی نوروێژ

18:43 - 11 خەرمانان 2713

کوردستان میدیا: شاندێکی یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەشداری لە کۆنفرانسی \'\' kvinneifokus( KIF) \'\'ی لە شاری ئۆسڵۆ کرد.
بە پێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، چەند رۆژ لەمەوبەر شاندێکی یەکیەتی ژنانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران بەشداریی لەکۆنفرانسی\'\' kvinneifokus( KIF) \'\' لە شاری ئۆسڵۆ، پایتەختی وڵاتی نوروێژدا کرد.
باسی سەرەکیی کۆنفڕانسەکە تەرخان کرابوو بۆهەڵبژاردنی داهاتووی نوروێژ و تیشک خرابووە سەر گرینگی بەشداریی ژنان لەو هەڵبژاردنەدا.
لەدرێژەی کۆنفڕانسەکەدا وەزیری رۆشنبیری نوروێژ \'\'هەدیە تاجیک\'\' پەیامێکی کورتی لەسەر گرینگی دەنگی ژنان لەهەڵبژاردن و کاریگەرییەکانی پێشکەش کرد.
بەشێکی دیکه لەبەرنامەی کاری کۆنفڕانسەکە تەرخان کرابوو بۆ چەند ژنی سەرکەوتوو کەلەوڵاتی نوروێژ پەنابەرن، ئەو کەسانە وێرای باس لەژیان و بەسەرهاتی خۆیان هەموویان یەک پەیامیان هەبوو کەهەرگیز لەتێکۆشان نەوەستین.
پرۆفیسۆر توربیۆرنکلووند لەزانکۆی ئۆسڵۆ چەند پرسێکی لە کۆنفرانسەکەدا خستە بەرباس و بەرێزیان ئیشارەیان بەوەکرد کە رێژەی بەشدار بووانی ژنانی پەنابەر لەهەڵبژاردنی وڵاتی نوروێژدا کەمترە لەوەی کە چاوەڕوان دەکرێ و لەو باوەڕەدابوو کەلە داهاتوودا رێژەی بەشداری کردنیان لەهەڵبژاردنەکاندا زیاتر دەبێت.
لەبەشی کۆتایی کۆنفرانسەکەدا نوێنەری حیزبە نوروێژییەکان بەرنامەی کاریی خۆیان بۆ ٤ ساڵی داهاتوو شیکردەوە.
کۆنفرانسی KIF لە ژێر دروشمی \'\'ژنان بەتوانان و یارمەتیدەری پێشکەوتنی وڵاتەکانیانن\'\' ٢٦ رێکخراوی تایبەت بە ژنانی لە دەوری یەکتردا کۆ کردۆتەوە، یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیش یەکێکە لەو رێکخراوانە.