کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تا ساڵی ٢٠١٧ نرخی نەوت بەرزبوونەوە بەخۆیەوە نابینێت

20:26 - 4 رەشەمه 2715

كوردستان میدیا: ڕێكخراوی نێونەتەوەیی وزە ڕۆژی دووشەمەڕێكەوتی ٣ی ڕەشەمەی ١٣٩٤ی هەتاوی لەبارە بەهای نەوت لە بازارەكانی جیهاندا ڕایگەیاند كە، پێشبینی دەكرێت تا ساڵی ٢٠١٧ بەهای نەوت لە بازارەكانی جیهاندا بەرزبوونەوە بەخۆیەوە نەبینێت.

ڕێكخراوی نێونەتەوەیی وزە كە ڕاوێژكاری وڵاتانی ڕۆژئاواییە لە كارووباری وزە لە جیهاندا، ڕایگەیاند كە بەرزكردنەوەی بەهای نەوت و سەرلەنوێ داڕشتنەوەی بازارەكانیی پەیوەندیدار بە نەوت لە جیهاندا، بە لانی كەمەوە تا ساڵی ٢٠١٧ دەخایەنێت.

ئەو ڕێكخراوەیە ئاشكرای دەكات كە بە هۆی بەرهەمهێنانی زۆری نەوت، لە ماوەیەكی كەمدا ناكرێت كە نرخەكەی بەرز بكرێتەوە.

ڕێكخراوی نێونەتەوەیی وزە هەروەها ڕایگەیاند كە پاشەكەوتكردنی نەوت لە لایەن وڵاتانی جۆراوجۆرەوە، بەشی خۆی ڕێگرە لە بەرزبەەنەوەی نرخی ئەو كاڵایە.

ڕێكخراوی ناوبراو هەروەها زیادی كردی كە پێشبینی دەكرێت لە ساڵی ٢٠٢٠ و ٢٠٢١دا، نرخی نەوت بە شێوەیەكی بەرچاو زیاد بكات.

ڕێكخراوی نێونەتەوەیی وزە ئاماژەی بەوە كرد كە بۆ یەكەمجار لە ساڵی ١٩٨٦ی زایینی بۆ ماوەی ٢ ساڵ نرخی نەوت دابەزینی بە خۆیەوە بینی.