![](/weney-mallperr/13765.jpg)
کوردستان میدیا: تەبلیغاتی بەربژێرەکانی مەجلیسی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە شاری سەقز، بوو بە هۆی ئەوەیکە لە نێوان خەڵک و هێزە ئەمنیەتییەکانی ڕێژیم‌دا، شەڕ و تێکهەڵچوون ساز بێت.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، شەوی چوارشەممە لەسەر پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٩ی ڕێبەندانی ١٣٩٤ی هەتاوی، کۆمەڵێک لە خەڵکی شاری سەقز ئاگر لە بەنێرە تەبلیغاتییەکانی بەربژێرەکانی مەجلیسی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە مەیدانی ئازادیی شاری سەقز، کە ناوەندی ڕێکلام بۆ هەڵبژاردنەکانە، بەردەدەن.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەم بارەیەوە بە ماڵپەڕی کوردستان میدیای ڕاگەیاند؛ دوای ئەوەیکە خەڵک ئاگر لەو بەنێرانە بەردەدەن، هێرش دەکەنە سەر کەڵانتەریی ١١ و یەگان ویژەی ئەو شارە و لە ئەنجامدا لە نێوان هێزەکانی ڕێژیم و خەڵکدا، شەڕ و تێکهەڵچوون ساز دەبێت.
ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو کە دواتر خەڵک بەرە و فەرمانداریی شاری سەقز وەڕێ دەکەون و دیسان شەڕ ساز دەبێت و هێزەکانی امر بە معروف و نه‌ی از منکری ڕێژیم هێرش دەکەنە سەر خەڵک و بەر کوتان و لێدانیان دەدەن.
ڕێژیم بۆ بڵاوه پێكردنی خه‌ڵک، ته‌قه‌ی كردووه و تا ئێٍستا چه‌ندین كه‌س له لایه‌ن ڕێژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
پاش ئەو ڕووداوه، ڕێژیم سه‌دان كه‌س له هێزه لیباس شه‌خسییه‌كانی خۆی ڕژاندۆته نێو شار و خه‌ڵک و به‌تایبه‌ت لاوان ئازار ده‌ده‌ن.
هەروەها، هێزەکانی ڕێژیم، به‌تایبه‌ت له مه‌یدانی هه‌ڵۆدا كه لاوه‌كان له‌وێ كۆده‌بنه‌وه، به هیچ شێوه‌یه‌ک ڕێگه ناده‌ن هیچ كه‌سێک له‌وێ كۆببێته‌وه و به بێ هیچ بیانوویه‌ک پشکنینی جەستەیی خه‌ڵک ده‌كەن.
هەنووکە ناوشاری سەقز به‌ته‌واوی ئاڵۆزه و هه‌رده‌م چاوه‌ڕوان ده‌كرێت گرژی و ئاڵۆزی پەرەبستێنێت.
خه‌ڵكی شاری سه‌قز به ده‌ست ته‌بلیغاته درۆینیەکانی بەربژێرەكان وه‌زاڵه هاتوون و باوه‌ڕیان به بەربژێرەكان نیه و به هه‌موو شێوه‌یه‌ک دەیانهەوێ دژایه‌تی ڕێژیم و مۆره‌كانی بكه‌ن.
ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە شانۆی هەڵبژاردنەکاندا، دەیهەوێ ڕەوایی بە خۆی ببەخشێت، بەڵام خەڵکی کوردستان باوڕەیان بە ڕێژیم نیە و نوێنەرانی مەجلیس بە مۆرە دەزانن.
لەو پێوەندییەدا، حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا، هەڵبژاردنەکانی مەجلیسی ڕێژیمی ئێرانی بایکۆت کردووە.