کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تەرمی هاووڵاتییەكی كوردی ورمێ‌لەناوچە سنوورییەكانی پیرانشار دۆزرایەوە

22:10 - 25 پووشپەڕ 2713

كوردستان میدیا: تەرمی هاووڵاتییەكی كوردی ورمێ‌لەخاڵی سنووری تەمەرچین لەژێر خاك هێنرایە دەرەوە.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، تەرمی هاووڵاتییەك بەناوی رەسووڵ جانووزادە، لەدایك بووی ساڵی ١٣٥٦ی هەتاوی شاری ورمێ‌، كوڕی فەهیم لەخاڵی سنووری تەمەرچین لەنزیك سنووری حاجی ئومەران لەژێر خاك هێنراوەتە دەرەوە.
ئەو تەرمە بێجگە لەئیسك و پرووسك هیچ شتێكی دیكەی لێ‌نەماوەتەوە و تەنیا شتێك كە شوناسی ئەو تەرمەی دەرخستووە، كارتێكی ئیقامەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بووە كە لەناو گیرفانی كراسی ئەو هاووڵاتییە گیان لەدەستداوەدا بووە.
شۆفێری لۆدێرێكی خەڵكی پیرانشار كە لەو ناوچەیە سەرقاڵی كاركردن بووە ئەو تەرمەی دۆزیوەتەوە و راشیگەیاندووە، ئەو پێناسەی كە لەگیرفانی ئەو هاووڵاتییەدا بووە، دەگەرێتەوە بۆ ساڵی ١٣٨٦‌ی هەتاوی.
هەنووكە ئەو تەرمە هەتا دۆزرانەوەی بنەماڵەكەی لای شۆفێری لۆدێرەكە راگیراوە.