کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تەشکیلاتی نهێنیی چەند شاری دیکەی کوردستان پەیامی هاوخەمیان ئاراستەی حیزبی دێموکرات کرد

15:11 - 6 رەزبەر 2716

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شارەکانی مەریوان، پیرانشار، نەڵاس و دزەی مەرگەوەڕ پەیامی هاوخەمیی خۆیان ئاڕاستەی حیزبی دێموکرات و بنەماڵەی شەهید ڕەحیم گەرگولی کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شارەکانی مەریوان، پیرانشار، نەڵاس و دزەی مەرگەوەڕ لە پەیامێکدا پرسە و هاوخەمیی خۆیان بۆ لە دەست‌دانی پێشمەرگەی قارەمان شەهید ڕەحیم عەبدوڵڵا نژاد ناسراو بە شەهید ڕەحیم گەرگولی ئاراستەی حیزبی دێموکرات و هاوسەنگەرانی کرد و پەیمانی وەفاداریان لەگەڵ شەهیدانی دێموکرات نوێ کردەوە.

دەقی پەیامەکە:

هاوڕێیانی خۆشەویست لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران!

بنەماڵەی سەربەرزی شەهید ڕەحیم گەرگوولی


بە بیستی هەواڵی شەهیدبوونی هاووڕێی تێکۆشەر شەهید ڕەحیم زۆر خەمبار بوووین، دڵنیاین خوێنی شەهید ڕەحیم و شەهیدەکانی دیکەی ڕێگای ڕزگاری بەفیڕۆ ناچێت و دەگەین بە ئازادی.

بەم بۆنەوە بە ناوی ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی مه‌ریوان پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی شەهید ڕەحیم و حیزبە خۆشەویستەکه‌مان ده‌که‌ین و دڵنیایی دەدەینە خەڵکی کوردستان و شەهیدە سەربەرزەکان تا وەدیهاتنی ئامانجه‌ پیرۆزه‌کانیان درێژە بە خەبات ده‌ده‌ین.

ئـێمە وەک لایه‌نگرانی ڕاسانی نوێ و پشتیوانانی هەمیشەیی حدکا لەلایەن خۆمان و هەموی خەڵکی بەشەرەفی کوردستان سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدان و لایه‌نگران و پێشمەرگە قارەمانەکانی حدکا و بە تایبەت بنەماڵەی شەهید کاک ڕەحیم عەبدوڵڵانژاد کادر و پێشمەرگەی زەحمەتکێش و ئەمەگ ناسی حدکا دەکەین وهیوای سەبر و تەحەمول بۆ بنەماڵەی ئەم شەهیدە قارەمانە دەخوازین و بەڵێنیان لەگەل نوێ دەکەینەوە کە تا دوایین هەناسەی ژیان سەنگەریان چۆڵ ناکەین و ڕێگای پر لە شانازیی پێشمەرگایەتی درێژە دەدەین .هه‌ر له‌و کاته‌شدا به‌ڵێن ده‌ده‌ین له‌ تۆله‌ی خۆینی به‌ ناحه‌ق ڕژاوی شه‌هید، ئه‌و جاش و چلکاوخۆرانه‌ که‌ ده‌ستیان له‌و خیانه‌ته‌دا بووه‌
به‌ سزای کرده‌وه‌ دزێوه‌کانی خۆیان بگه‌یه‌نین.

پێی ناوێ بۆ شەهیدی وەتەن شیوەن و گرین
نامرن ئەوانەی وا لە دڵی میلەتا ئەژین