کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تەشکیلاتی نهێنی لە شاری سنه پەیامی هاوخەمییان ئاراستەی حیزبی دێموکرات کرد

14:46 - 7 رەزبەر 2716

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری سنه لە گرتەیەکی ویدیۆیی‌دا پەیامی هاوخەمیی خۆیان ئاراستەی حیزبی دێموکرات و بنەماڵەی شەهید ڕەحیم گەرگوولی کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شاری سنه، لە پەیامێکدا پرسە و هاوخەمیی خۆیان بە بۆنەی لەدەست‌دانی پێشمەرگەی قارەمان شەهید ڕەحیم عەبدوڵڵانژاد ناسراو بە شەهید ڕەحیم گەرگوولی ئاراستەی حیزبی دێموکرات و هاوسەنگەرانی کرد و پەیمانی وەفادارییان لەگەڵ شەهیدانی دێموکرات نوێ کردەوە.

دەقی پەیامەکە:

شەهید ڕحیمم!

هاوڕێیانی خۆشەویست لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران!

بنەماڵەی سەربەرزی شەهید ڕەحیم گەرگوولی


بە بیستی هەواڵی شەهیدبوونی هاوڕێی تێکۆشەر شەهید ڕەحیم زۆر خەمبار بووین، دڵنیاین خوێنی شەهید ڕەحیم و شەهیدەکانی دیکەی ڕێگای ڕزگاری بەفیڕۆ ناچێت و دەگەین بە ئازادی.

بەم بۆنەوە بە ناوی ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە شاری سنە، پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی شەهید ڕەحیم و حیزبە خۆشەویستەکه‌مان ده‌که‌ین و دڵنیایی دەدەینە خەڵکی کوردستان و شەهیدە سەربەرزەکان تا وەدیهاتنی ئامانجه‌ پیرۆزه‌کانیان درێژە بە خەبات ده‌ده‌ین.

لەلایەن خۆمان و هەموو خەڵکی بەشەرەفی کوردستانەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدان و لایه‌نگران و پێشمەرگە قارەمانەکانی حدکا و بە تایبەت بنەماڵەی شەهید کاک ڕەحیم عەبدوڵڵانژاد کادر و پێشمەرگەی زەحمەتکێش و ئەمەگناسی حدکا دەکەین، و هیوای سەبر و تەحەمول بۆ بنەماڵەی ئەم شەهیدە قارەمانە دەخوازین و بەڵێنیان لەگەل نوێ دەکەینەوە کە تا دوایین هەناسەی ژیان سەنگەریان چۆڵ ناکەین و ڕێگای پر لە شانازیی پێشمەرگایەتی درێژە دەدەین. هه‌ر له‌و کاته‌شدا به‌ڵێن ده‌ده‌ین له‌ تۆله‌ی خۆینی به‌ ناحه‌ق ڕژاوی شه‌هید، ئه‌و جاش و چلکاوخۆرانه‌ که‌ ده‌ستیان له‌و خیانه‌ته‌دا بووه‌ به‌ سزای کرده‌وه‌ دزێوه‌کانی خۆیان بگه‌یه‌نین.