کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تەقینەوەی گاز لە شاری پاوە ٣ قوربانیی لێکەوتەوە

16:16 - 18 رەشەمه 2713

کوردستان میدیا: بەهۆی تەقینەوەی گاز لە خانوویەک لە شارستانی پاوە دوو هاووڵاتی گیانیان لە دەست دا و هاووڵاتییەکی دیکەش بە توندی بریندار بوو.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، کاتژمێر ٤ی سەرلە بەیانیی رۆژی شەممە رێکەوتی ١٧ی رەشەمە، تەقینەوەی گاز گیانی دوو هاووڵاتیی بەناوەکانی \'\'کەریم حوسێنی\'\' و \'\'خانمی روودباریان\'\' ئەستاند.
کەریم و حوسێنی و روودباریان ژن و مێرد بوون کە بەهۆی نەشتیی گاز و روودانی تەقینەوە لە ئەنجامی لێدانی کلیلی بەرق، دەست لەجێ گیانیان لە دەست داوە. لەو رووداوەدا منداڵێکی ئەو بنەماڵەیەش بریندار بووە.
کەریم حوسێنی خەڵکی گوندی \'\'بەلەبزان\'\' و دانیشتووی شاری پاوە لە پارێزگای کرماشاندا بووە.