![](/weney-mallperr/8004.jpg)
کوردستان میدیا: تەقینەوەی گاز لە شاری سەقز بریندار بوونی چوار هاووڵاتیی لێکەوتەوە و دوو \'\'بینا\'\'ش هەر بەو هۆیەوە رووخان.
رێکەوتی ٧ی خەرمانان، کاتژمێر ٥ی سەرلە ئێوارە بەهۆی تەقینەوەی گاز لە گەڕەکی \'\'بەهارستانی سەروو\'\'ی شاری سەقز، دوو بینا تێکڕووخان و لە ئەنجامیشدا ٤ هاووڵاتی بە توندی بریندار بوون.
ئەو چوار هاووڵاتییە بریندارە پاش رووداوەکە بۆ نەخۆشخانەی خومەینی لە شاری سەقز راگوێزراون.
نەشتی گاز هۆکاری روودانی ئەو تەقینەوەیە راگەیانراوە.
بە وتەی شایەتحاڵان، گوژمی تەقینەوەکە ئەوەندە بەهێز بووە کە شووشەی بیناکانی دەوروبەریشی شکاندووە.