کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

جان کێری/ گەمارۆ ئابوورییەکانی ئامریکا بە دژی رێژیمی ئێران وەکوو خۆی بەردەوام دەبێت

21:08 - 13 رێبەندان 2713

کوردستان میدیا: جان کێری وەزیری کاروباری دەرەوەی ئامریکا لە کۆبوونەوەی ئەمنیەتیی موونیخ رایگەیاند کە گەمارۆ ئابوورییەکانی ئەو وڵاتە بە دژی رێژیمی ئێران درێژەی دەبێت.

هەواڵدەریی رۆیتێرز بڵاوی کردەوە جان کێری وەرزیری کاروباری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا رۆژی یەکشەممە رێکەوتی١٣ی بەفرانباری ١٣٩٢ی هەتاوی، لە کۆبوونەوەی نێونەتەوەیی تایبەت بە پرسە ئەمنیەتییەکان کەلە شاری موونیخ بەڕێوەچوو، رایگەیاند کە گەمارۆ ئابوورییەکان بەدژی ریژیمی ئێران وەکوو خۆی بەردەوام دەبێت.

جان کێری لە کۆبوونەوە ئەمنیەتییەکانی موونیخدا بە روونی ئاشکرای کرد و جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە گەمارۆ ئابوورییەکانی ئامریکا بە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران درێژەی دەبێت.

رێژیمی ئیسلامی ئێران مانگی نۆڤامبری ساڵی ٢٠١٣ لە کۆبوونەوەکانی لەگەڵ زلهێزەکانی جیهان مەرجەکانی لایەنی بەرانبەری قەبووڵ کردبوو و بە هۆی توندی و قورسایی گەمارۆ ئابوورییەکان و کاردانەوەی خراپی ئەو گەمارۆیانە لەسەر رێژیمی ئێران ئەو ریکەوتنانەی واژۆ کردبوو.