کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

جووتیارانی ناڕازایی نەغەدەیی لەبەر دەم فەرمانداریی ئەو شارە کۆبوونەوە

21:36 - 10 بانەمەڕ 2714

کوردستان میدیا: جووتیارانی گوندی یادگارلوو سەربە شارستانی نەغەدە،لەهەمبەر فەرمانداریی ئەو شارە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان ئەنجام دا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە کوردستان میدیا، جووتیارانی دانیشتووی گوندی یادگارلوو بەهۆی کەمتەرخەمیی بەرپرسانی رێژیم لە شاری نەغەدە، ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.
ئەو جووتیارانە بە نیشانەی ناڕەزایەتی لەهەمبەر کەمتەرخەمیی بەرپرسانی ئیدارەی \'\'جیهادی کەشاوەرزی\'\' لەمەڕ کەمیی ئاو و کۆمەڵێک گرفتی دیکە لەبەر دەم فەرمانداریی نەغەدە و جیهادی کەشاوەرزیی کۆبوونەوە.
ئەو جووتیارانە پاش ئەوەی کەلە بەردەم ئیدارەی جیهادی کەشاوەرزی هیچ وەڵامێکیان نەدراوەتەوە بەرەو فەرمانداری بەڕێ کەوتوون و لەهەمبەر فەرمانداریی نەغەدە خوازیاری پێڕاگەیشتن بە خواستەکانیان بوون.
جووتیاران بەهۆی ئەوەی کە ٤٥ رۆژ لە کاتی ئاودێریی بەرهەمەکانیان تێپەڕیوە و ئیدارەی کاروباری ئاو ئیزنی ئاودێریی نەداوە، تووشی زیان بوون.