کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

جێژنی ٢٦ی سەرماوەز لە ناوەندی ٣ی کوردستان بەڕێوە چوو

15:52 - 27 سەرماوەز 2716

کوردستان میدیا: بۆ ڕێزگرتن لە ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان مەراسمێکی بەشکۆ لە ناوەندی ٣ی کوردستان بەڕێوە چوو.

هەواڵنێری کوردستان میدیا ڕایگەیاند؛ ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢٦ی سەرماوەزی ١٣٩٥ی هەتاوی، بە بەشداریی کادر، پێشمەرگە و بنەماڵەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و میوانانی ئەم مەڕاسمە، ڕێوڕەسمی ٢٦ی سەرماوەز لە ناوەندی ٣ی کوردستان بەڕێوە چوو.

سەرەتای ڕێوڕەسمەکە بە سروودی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب و ڕاگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان بە تایبەت شەهیدانی ڕاسان دەستی پێکرد.

پاشان بەهمەن دێهقان، سەرتیپی ناوەندی ٣ی کوردستان، بە بۆنەی ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان، پەیامێکی پێشکەش بە ئامادەبووانی ئەو ڕێوڕەسمە کرد.

دواتر سروودی پێشمەرگە تۆ سەنگەری لە لایەن کۆڕی هونەریی ناوەندی ٣ی حیزبی دێموکرات پێشکەش بە ئامادەبووان کرا.

پەخشانی هێڵی سوور هۆنراوەی مامۆستا بێبەش، لە بڕگەیەکی دیکەی ڕێوڕەسمەکەدا لە لایەن ناوبراوەوە پێشکەشی بەشداربوان کرا.

لە نێوئاخنی ڕێوڕەسمەکەدا خاتوو شەیدا عەبدوڵڵا پوور، پەیامی یەکیەتییەکانی ژنان و لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی بەم بۆنەوە پێشکەش کرد.

لە بڕگەیەکی دیکەی ئەو ڕێوڕەسمەدا، منداڵانی ناوەندی ٣ی کوردستان سروودێکیان لەژێر ناوی من پێشمەرگەی کوردستانم، و هەروەها شەهریبان دێهقان، پەخشانێکی بە ناوی بۆ پێشمەرگە پێشکەش کرد.
کۆتایی ڕێوڕسمەکە بە هەڵپەڕکێی بەشداربوان کۆتایی پێهات.