کوردستان میدیا: حیزبی دێموکراتی کوردستان ئێران بانگەشەی درۆیینی ڕێژیمی ئێران لەمەڕ ئەوەیکە پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات تەقەیان لە کۆڵبەران کردبێت ڕەت دەکاتەوە.
ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٦ی خەرمانانی ١٣٩٥ی هەتاوی، هێزە دژە گەلییەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، لە بەرزاییەکانی داڵانپەڕ تەقەیان لە کاروانی کۆڵبەرانی کورد کرد و دوو کۆڵبەری کورد لە ئەنجامی ئەو تەقە ڕاستەوخۆیەی هێزەکانی ڕێژیم گیانیان لەدەست دا.
لە ئەنجامی ئەو تەقە ڕاستەوخۆیەی هێزەکانی ڕێژیم، کۆڵبەرێک بە ناوی لەزگین شەعبانی خەڵکی کۆڵەبیی مەرگەوەڕ گیانی لەدەست دا.
دوای کوژرانی ئەو کۆڵبەرە کوردە بە دەست هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێران، بەرپرسانی ناوچەیی ڕێژیم ڕایانگەیاند کە؛ ئەو کۆڵبەرە کوردە بە تەقەی کەسانی نەناسراو کوژراوە.
دوای تێپەڕبوونی چەند ڕۆژ، بەرپرسانی ڕێژیم بە بنەماڵەی لەزگین شەعبانی، کۆڵبەری کوژراو ڕادەگەیەنێن کە کوڕەکەتان لە لایەن پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتەوە کوژراوە و ئێوە بە بنەماڵەی شەهیدی خۆمان دەزانین و ئەو ئیمتیازاتەی کە بنەماڵەی شەهیدی ئێمە دەگرێتەوە، بنەماڵەی ئێوەش دەگرێتەوە.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وێڕای وه‌درۆخستنه‌وه‌ی ئه‌و بانگەشەیەی بەرپرسانی ڕێژیم، به هه‌موو لایه‌ک ڕاده‌گه‌ینێت که؛ به هیچ شێوه‌یه‌ک پێشمه‌رگه‌کان ده‌ستیان له‌و کرده‌وه دزێوەدا نه‌بووە و له کاتی خۆیشی‌دا، له ڕێگای ڕاگه‌یه‌نه‌کانی خۆیەوە ئه‌م جینایه‌ته‌ی ڕێژیمی مه‌حکووم کرد‌ووە.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کوشتنی کۆڵبه‌ران به سیاسه‌تی فەرمیی ڕێژیم له ڕەوتی دژایه‌تی گه‌لی کۆرددا ده‌زانێت، و چه‌ندین جار داوای له کۆڕ و کۆمه‌ڵه به‌شه‌ر دوسته‌کان کردووه سنوورێک بۆ ئه‌و تاوانانه‌ی ڕێژیم دابنرێت.