کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

حیزبی یەکیەتیی کوردیی لە سووریە سەردانی حیزبی دێموکراتی کرد

17:33 - 17 خەرمانان 2716

کوردستان میدیا: هەیئەتێکی یەکیەتیی کوردیی لە سووریه، لە دیدار لەگەل حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بارودۆخی کوردی لەو بەشەی کوردستان تاوتوێ کرد.

ڕۆژی سێ‌شەممە ڕێکەوتی ١٦ی خەرمانانی ١٣٩٥ی هەتاوی، هەیئەتێکی حیزبی یەکیەتیی کوردیی لە سووریە بە سەرپەرەستییحەسەن ساڵح جێگری سکرتێری گشتیی ئەو حیزبە و ژمارەیەک لە ئەندامانی دەفتەری سیاسی و کۆمیتەی ناوەندی، سەردانی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیان کرد و لە لایەن هەیئەتێکی حیزبی دێموکرات بە سەرپەرەستییحەسەن شەرەفی جێگری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات، پێشوازییان لێکرا.

لەو دانیشتنەدا حەسەن ساڵح لەسەر بارودۆخی کورد لە ڕۆژئاوا، خەبات و تێکۆشانی ڕۆڵەکانی کورد لەو بەشەی کوردستان و ئەو کۆسپ و ئاستەنگانەی لە گەڵی بەرەوڕوون قسەی کرد، و ڕوانینی خۆیانی لەسەر شێوەی چارەسەریی کێشەکان و مێکانیزمی پێکەوە کار کردنیان لەگەڵ حیزب و لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان، باس کرد.

ساڵح لە قسەکانیدا گوتی؛ لە پێوەندی لەگەڵ پرسی کورد لە ڕۆژئاوادا سپاسی هەڵوێستە سیاسی و نەتەوەییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دەکەین.

دواتر حەسەن شەرەفی لە پێوەندی لەگەڵ خەباتی کورد بە گشتی و زەروورەتی سیاسی بۆ هاوکاری و هاو خەباتیی حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کورد، گرینگیی هاوکاری و یەکتر خوێندنەوە و بە تایبەت پێکەوە کارکردنی هاوڕێیانی کورد لە ڕۆژئاوا، و هەوڵدان بۆ لابردنی ئاستەنگەکانیان لەگەڵ PYD باس کرد، بۆ ئەوەی بتوانن بە سیاسەتێکی یەکگرتوانه‌ لەو بارودۆخە سیاسییە کە لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە ئارادایە بگەن، و گوتیشی؛ پرسی کورد فاکتەرێکی کاریگەرە بۆ بە ئامانج گەیاندنی سیاسی و نەتەوەیی ئەو گەلە.

لە کۆتایی ئەو دیدارەدا دوو لایەن لە سەر پێوەندییەکانیان جەختیان کردەوە.