![](/weney-mallperr/13555.jpg)
کوردستان میدیا: تایبەتنامەی هەڵبژاردنەکان بەناوی خط حزب اللە لە بابەتێکدا باسی لە دەعوەت نەکردنی دژی شۆڕش بۆ بەشداری کردن لە هەڵبژاردنەکانی کردووە.
بەپێی ئەو بابەتەی کە لە کەناڵی تێلگرامی فەرمیی ڕێبەری ڕێژیمی ئێران بڵاو بووەتەوە، بەشداریی دژە شۆڕش لە هەڵبژاردنەکان و هەبوونیان لە بەناو مەجلسی ڕێژیمدا، ڕەتکراوەتەوە.
لەو بابەتەدا کە لەژێر ناوی ئایا دژە شۆڕشیش بەردەنگی بانگهێشتکردنی ڕێبەری ئێرانە بۆ بەشداری لەهەڵبژاردنەکان؟ بڵاو کراوەتەوە، هاتووە کە: ڕەوتێک نیگەرانی بەشداریکردنی خەڵک لە هەڵبژاردنەکان و بردنەسەرەوەی ئیعتبار و نرخی کۆماری ئیسلامییە.
لە درێژەی بابەتەکەدا نووسراوە دژە شۆڕش نە بڕوای بە ئارمانجەکانی شۆڕش هەیە و نە ئیعتباری ئەمڕۆی ئێرانی قەبووڵە و بە بەشدارییان لە مەجلیس، نابنە هۆی دابین بوونی تەناهی و بەهێزکردنی بنەماکانی نیزام، کەوابوو کەسێک داوای لە دژە شۆڕش نەکردووە لە هەڵبژاردنەکان و لە مەجلیس بەشداری بکات.
بڵاو بوونەوەی ئەم بابەتە لەکاتێکدایە کە، ڕێبەری ڕێژیمی ئێران ماوەیەک پێش ئێستا ڕایگەیاندبوو کە؛ تەنانەت ئەوانەش کە نیزامیان قەبووڵ نیە، بۆ پاراستنی ئیعتباری نیزام دەنگ بدەن.
رێبەری ڕێژیمی ئێران، پێشتر و لەکاتی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئەو وڵاتە لە ساڵی ٩٢ی هەتاویدا، هاوشێوەی ئەم وتەیەی بەکار هێنابوو.
دژە شۆڕش لە ئەدەبیاتی سیاسیی ڕێژیمی ئێراندا، بەو گرووپ و ڕەوتانە دەگوترێت کە تەواوەتی نیزامیان ڕەتکردووەتەوە و خوازیاری ڕووخاندنی کۆماری ئیسلامین.