کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خاوێن كردنەوەی شاری مەهاباد لەلایەن لایەنگرانی ژینگەپارێزەوە

14:42 - 22 پووشپەڕ 2713

كوردستان میدیا: لایەنگران و چالاكانی ژینگە پارێزی شاری مەهاباد لەهەوڵێكدا شوێنە گشتییەكانی شاری مەهابادییان لە زبڵ و خاشاك پاك كردەوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەماڵپەڕی كوردستان میدیا، ژمارەیەكی بەرچاو لەهاووڵاتیان و لایەنگرانی ژینگەپارێزی شاری مەهاباد كە پێك هاتبوون لەكیژان و كوڕان، هەڵمەتێكی خاوێن كردنەوەی شوێنە گشتییەكانیان بەڕێوە برد.
ئەو هاووڵاتیانە وێڕای خاوێن كردنەوەی شوێنەكان نووسراوەی پاراستنی ژینگەشیان بەناو خەڵكدا بڵاو كردۆتەوە.

هاووڵاتیانی شاری مەهاباد ماوە بە ماوە دەست دەدەنە خاوێن كردنەوەی شوێنە گشتییەكان و هاوكاتیش دوای كۆكردنەوەی زبڵ و خاشاكەكان نووسراوەی پاراستنی ژینگە بڵاو دەكەنەوە.