کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خوێندکارانی زانینگەی پەیام نووری کرماشان بە دەستی کێشەی ئاوەڕۆی ئەو زانکۆیەوە دەناڵێنن

23:08 - 13 خەرمانان 2713

کوردستان میدیا: بەرپرسی زانینگەی پەیام نووری کرماشان ئاشکرای کردووە، سەرەڕای کەمیی بوودجەی ئامووزشی، ئەو زانینگەیە بەدەستی کێشەگەلێکی وەکوو کێشەی ئاو و ئاوەڕۆوە دەناڵێنێت.
زانینگەی پەیام نووری کرماشان چەندین ساڵە بە دەستی کێشەی ئاو و ئاوەڕۆوە دەناڵێنێت و کەشێکی زۆر ناشیرینی بۆ ئەو زانکۆیە وەکوو ناوەندێکی ئاکادێمی دروست کردووە و بەرپرسانیش رایانگەیاندووە: کەمیی بوودجە هۆکارە لە نۆژەن نەکردن و چاک نەکردنەوەی ئاوەڕۆی زانینگەی پەیام نووری کرماشاندا.
ئەمە لە کاتێک دایە کە تەندروستیی و لەشساغیی خوێندکاران بەهۆی ئەو کێشەیە کەوتووەتە مەترسییەوە و هەنووکە پاش چەندین ساڵیش ئەو کێشەیە بە بەردەوامی هەیە و چارەسەر نەکراوە.
زانینگەی پەیام نووری کرماشان زیاتر لە ١٢ هەزار خوێندکار لە ٤٠ بواری جیاجیادا خەریکی خوێندنن.
دەزگای پەروەردەی هەر وڵاتێک لە بەرەوپێش بردن و بەدەست هێنانی دەسکەوت و سەروەریی زێدەتر گاریگەریی راستەوخۆی هەیە و پێشکەوتنەکان لەژێر دەستی چینی خوێندکاردا مسۆگەر دەبێت، بەڵام لەژێر دەسەڵاتی رێژیمی ئیسلامیی ئێراندا، چینی خوێندکار و رووناکبیری کۆمەڵگا سەرەڕای کۆمەڵێک ئاستەنگی زۆر وەکوو کێشە و گرفتی ماڵی و ئیداری و پەروەردەیی بەگشتی، لە کوردستانی رۆژهەڵاتدا بەتایبەتی لەگەڵ کۆمەڵێک کێشەی دیکەی ئەمنیەتی و نەتەوەیی بەرەوڕوون.