کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خۆپیشاندانێک دژی شاندی دانووستانکاری رێژیمی ئێران لە ڤییەن بەڕێوەچوو

22:02 - 19 خاکەلێوه 2714

کوردستان میدیا: کۆمەڵێک هاووڵاتیی دانیشتووی شاری ڤییەن لەدژی ئامادەبوونی زەریف سەرپەرستی شاندی دانووستانکاری ئێران لەگەڵ ١ + ٥ لەو شارە و سیاسەتەکانی ئەو رێژیمە کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان رێکخست.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، کۆمەڵیک هاووڵاتیی ئوتریشی لە بەرانبەر بینای هۆتێلی کۆبورگ، شوێنی حەسانەوە وەزیری کاروباری دەرەوەی رێژیم ئێران کە بە مەبەستی وتووێژ لەگەڵ وڵاتانی سەبارەت بە بەرنامەی ناوکییەکەی چووەتە وڵاتی ئوتریش، ناڕەزایەتیی خۆیان لەهەمبەر سیاسەتە دوو فاقییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران دەربڕی.
دوێنێ رۆژی دووشەممە تیمی دانووستانکاری رێژیمی ئیسلامیی ئێران لەگەڵ گرووپی ١ + ٥ چووە ڤییەن و دووهەمین خولی دانووستانە ناوکییەکانیان لە هۆتێلی کۆبۆرگی ئەو شارە دەست پێ کرد.