کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خۆپیشاندەرانی ئامەد بە نیشانەی پشتیوانی لە مەهاباد، دوو خولەک لەسەر ئەژنۆ دانیشتن+ وێنە

20:12 - 18 بانەمەڕ 2715

کوردستان میدیا: ژنان و پیاوان، لەگەڵ رێکخراوی \'\'کۆما ژنانی ئازاد\'\' لە شاری ئامەد رێپێوانێکیان بۆ پشتیوانی لە فەریناز خوسرەوانی و خەڵکی ناڕازیی شاری مەهاباد رێکخست.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لەو رێپێوانەدا کە یەک کاتژمێر پێش ئێستا لە شەقامی \'\'ئازێ جێ پلازا\'\'ی ئامەد بەڕێوەچوو، زیاتر لە ٥٠٠ کەس بەشدار بوون.

لەو رێپێوانەدا گوڵتان کشاناک، سەرۆکی شارەوانیی ئامەد پەیامێکی بۆ پشتیوانیی خەڵکی ناڕازیی شاری مەهاباد خوێندەوە.

رێپێوانی خەڵکی شاری ئامەد ماوەی ٤٥ خولەک درێژەی بووە و بەشداران بە نێشانەی هاودەردی لەگەڵ خەڵکی شاری مەهاباد، دوو خولەک لەسەر ئەژنۆ دانیشتن.