کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خەڵکی شاری مەریوان قوربانیی پیلانەکانی ئیدارەکانی ئەو شارە

13:51 - 4 رەزبەر 2713

کوردستان میدیا: ئیدارەکانی شاری مەریوان لە رێگای نایاسایی‌یەوە زەوی بە هاووڵاتییان دەفرۆشن.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ژمارەیەک لە بەرپرسانی رێژیمی ئێران لە ئیدارەکانی شاری مەریوان (دادگا، شارەوانی و ئیدارەی ئیتلاعات) دەستیان داوەتە یەک ‌و بە بڕە پارەیەک زەوی بۆ خەڵک سەبت دەكەن كەلە بواری یاساییەوە ئیمکانی جێبەجێ کردنی نییە.

زەوییەک کەلە تەنیشت بلواری بەناو شوهەدای شاری مەریوان لە دەروازەی وروودیی ئەم شارە دایە، بە مەبەستی بیناسازی فرۆشراوە بە کەسێک و هەنووکە شارەوانی دژی ئەم كارەی ئێتلاعات و دادگاوە راوەستاوە.

ئەو کەسەی کە ئەو زەوییەی پێ دراوە بۆ بڕیارە بۆ بیناسازی کەڵکی لێ وەربگرێ و تەنانەت دژایەتیی شارەوانی لەو پێوەندییەدا هیچ سوودێکی نەبووە شارەوانیش لەژێر گوشاری ئیتلاعات لە داواکارییەکان پاشگەز بووەتەوە.
ئەو زەوییە لە باری مادییەوە بەهادارە و بیناسازی لەو شوێنەدا سیمای شار بەشێوەیەکی ناشیرین دەگوڕێت.