کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دارستانەكانی \"دینار كوە\" لەئیلام لەبەرەبەریی لەناو چوون دان

23:24 - 3 پووشپەڕ 2713

كوردستان میدیا: بەشێكی بەرچاو لەدارستانی لێڕەوارەكانی دینار كوە لەپارێزگای ئیلام بەهۆی كەمتر خەمی بەرپرسانی پێوەندیدار لەبەرەبەریی لەناوچوون دان.
هەواڵدەریی میراس فەرهەنگی بڵاوی كردەوە، بەشێك لەدارستانی لێڕەوارەكانی پارێزگای ئیلام بە هۆی كەمتر خەمی ناوەندە پێوەندیدارەكان و هەروەها تۆز و خۆڵی بەردەوام لەبەرەبەریی لەناو چوون دان.
بەپێی ئەو لێكۆلینەوانەی كە كراون ئەگەر بێت رێگا چارەسەرێكی گونجاو بۆ ئەو دارستانانە نەگیرێتە بەر، هەتا ٤٠ ساڵی دیكە ئەو لێڕەوارانە بەتەواوەتی لەناو دەچن.
بەوتەی یەكێك لەچالاكانی ژینگە پارێزی ئەو ناوچەیە، بێجگە لەوردیلەی تۆز و خۆڵەكان، ویشكەساڵیش هەڕەشەیەكی دیكەیە بۆ سەر ئەو لێڕەوارانە.
لێڕەوارەكانی دینار كوە ساڵی١٣٨٠بە لیستی ناوچە پارێزراوەكان لەئێران زیاد كرا، بەڵام هەتا ئێستا ناوەندە پێوەندیدارەكانی رێژیمی ئێران هەنگاوییان بۆ هەڵنەگرتووە.
لێڕەوارەكانی دیناركوە ناوچەیەكی دارستانیە و زیاتر لە ٤٠ هەزار هێكتاری لەخۆ گرتووە و لە پارێزگای ئیلام هەڵكەوتووە.