کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دارەکانی پارکی مەیسەم لە \"هەلەشی\'\'ی کرماشان لەلایەن شارەوانییەوە بڕدران

17:14 - 15 بانەمەڕ 2714

کوردستان میدیا: لە هەوڵێکدا لەدژی ژینگەی کوردستان، شارەوانیی هەلەشی لە کرماشان تێکڕای دارەکانی پارکی مەیسەمی بڕی.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، پارکی مەیسەم تەنیا پارک و فەزای سەوزی شاری هەلەشیی کرماشانە کە لەلایەن شاروانیی ئەو شارەوە بە مەبەستی دروستکردنی مەیدانی تۆپی پێ بڕدران.
کارناسانی تایبەت بە شارسازی لەو بڕوایەدان کە پارکی مەیسەم لە هەلەشی لە نزیک قوتابخانەدا هەڵکەوتووە و شوێنێکی نالەبارە بۆ مەیدانی یاریی تۆپی پێ، بەڵام شارەوانیی ئەو شارە بە بێ سەرنجدان بەو گوتەزایە تێکڕای دارەکانی بڕیوە و ئەمەش بە شێوەیەکی ئامانجدار و لە راستای خاپوورکردنی ژینگەدا ئەنجام دراوە.
شاری هەلەشی لە ناوچەیەکی بیابانی هەڵکەوتووە و پارکی مەیسەم تاقە سەوزایی و دارستانی ئەو شارە بوو کە لەلایەن شارەوانییەوە تەفروتوونا کرا.
بڕینی دار و هەرچەشنە ئاڵوگۆڕیک لە سیمای شارەکان دەبێ بە ئیزنی شۆرای شار ئەنجام بدرێ، بەڵام هەتا ئیستا هیچ مۆڵەتێک لەلایەن شارەوانیی هەلەشییەوە لەمەڕ بڕینی ئەو دارانە بە شارەوانی نەدراوە.