![](/weney-mallperr/8340.jpg)
کوردستان میدیا: ئاردی نانەواخانەکانی شارستانی پیرانشار سەهمیە بەندی کراوە و ئەمەش کەمی و گرانیی نانی لەو شارەدا لێ کەوتووەتەوە.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، هاووڵاتییانی شاری پیرانشار بەهۆی سەهمیەبەندیکردنی ئاردی نانەواخانەکانی ئەو شارە لەگەڵ کەمیی نان بەرەوڕوو بوونەتەوە و ناچارن بە نرخێکی گرانتر نانی پێویستی خۆیان دابین بکەن.
هاووڵاتییەکی ئاگادار بە هەواڵنێری \'\'کوردستان میدیا\'\'ی راگەیاند: نانەواخانەکان رۆژانە تەنیا دەتوانن ٤ تەلیس نان بکەن و بەهۆی زۆربوونی حەشیمەتی ئەو شارە، ئەو بڕە ئاردە بەشی هاووڵاتییان ناکات و هاووڵاتییان بە ناچاری لە بازاری ئازاد نان دەکڕن.
ئەو هاووڵاتییە وتیشی: سەرەڕای کەمیی نان لە نانەواخانەکان، لە بازاری ئازادیشدا نان کەم و گرانە و ئەمەش نیگەرانی و ناڕەزایەتیی هاووڵاتییانی لێ کەوتووەتەوە.
کەمیی نان تەنیا شاری پیرانشار ناگرتۆتەوە و زۆربەی شارەکانی پارێزگای ئورمیە لەگەڵ کەمی و گرانیی نان بەرەوڕوون.