کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دانیشتوانی گوندێکی سەربە شارستانی سەحنە، ٢ مانگە ئاوی خواردنەوەیان نییە

21:02 - 9 رەزبەر 2713

کوردستان میدیا: گوندی \'\'سیا چقا\'\' سەربە شارستانی سەحنە لە پارێزگای کرماشان، دوو مانگە بەهۆی دزرانی ترانسی بەرقی چاڵە ئاوەکەیان، ئاوی خواردنەوەیان نییە.


دوو مانگ پێش ئێستا بەهۆی دزرانی ترانسی بەرقی چاڵە ئاوی گوندی \'\'سیا چقا\'\' لە پارێزگای کرماشان، ئاوی شیرینی ئەو گوندە پچڕاوە و لایەنە پێوەندییدارەکانیش بۆ چاک کردنەوە، یان هێنانی ترانسێکی دیکە، هیچ کارێکیان ئەنجام نەداوە.
ئەمەم دووهەمین جار بەو شێوەیە ئاوی شیرینی گوندی سیا چقا لە شارستانی سەحنە تووشی پچڕان دەبێت، هەر جارەش بەرپرسانی ئیدارەی ئاو و ئاوەڕۆ هیچ هەوڵێک بۆ چارەسەر کردنی کێشەی ئەو گوندە ئەنجام نادەن.