![](/weney-mallperr/7817.jpg)
کوردستان میدیا: چوار پارێزگای کوردستانی ئێران لە ئاستی بێکاری و نەبوونی رەخساندنی هەلی کار و بارودۆخی نالەباری ئابوورییەوە، لە هەژارترین پارێزگاکانی ئێرن دێنە ئەژمار.
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی نێوخۆیییەکانی رێژیم، پارێزگاکانی سنە، کرماشان، ئورمیە و ئیلام، لە بواری کارەوە لە نێو پارێزگاکانی ئێراندا نالەبارترین دۆخی ئابوورییان هەیە.
بەپێی راپۆرتەکان، بێکاری و نەبوونی هەلی کار و دۆخی نالەباری ئابووری، ژیان و گوزەرانی هاووڵاتییانی کوردی خستۆتە ژێر گوشارەوە و داهاتی هاووڵاتییان بە رێژەیەکی بەرچاو دابەزینی بەخۆی بینیوە.
سەرانەی داهات لە پارێزگاکانی کوردستان و ئورمیه لە نیوەی رێژەی نێونجیی داهاتی وڵاتی ئێران کەمترە و ئەو کێشەیە راستەوخۆ لە سەر داهات و ئابووریی بنەماڵەکان کاریگەری هەیە.