کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایك و كچێك لە شاری بۆكان بە هۆی رووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەست‌ دا

15:40 - 8 گەلاوێژ 2713

كوردستان میدیا: لەناو شاری بۆكان بە هۆی تیژ لێخوڕینی ماشێنێك و لە دەستدانی كونترۆڵی، چوار هاووڵاتی بوونە قوربانی.
هەواڵدەریی ئیرنا بڵاوی كردەوە، رێكەوتی ٧‌ی گەلاوێژ لە گەڕەكی مەجبوراوای شاری بۆكان ماشێنێكی جۆری پژۆ كونترۆڵی خۆی لەدەست داوە و لە ئەنجامدا گیانی دایك و كچێكی ئەستاندووە و هەروەها دووی دیكەش بەتوندی بریندار بوون.
ئەو چوار كەسە لە ئەندامانی بنەماڵەیەكن و رۆژی رووداوەكە لەبەر دەرگای ماڵی خۆیان دانیشتبوون و ئەو ماشێنە بە هۆی خێرایی زۆرەوە خۆی پێدا داون.
ئەو دایك و كچە لە نەخۆشخانەی قولی پووری شاری بۆكان گیانیان لەدەست داوە و دوو كەسەكەی دیكەش هەنووكە لەو نەخۆشخانەیەن.