کوردستان میدیا: کۆنگرەی نەتەوە بێ دەوڵەتەکان دووهەمین ڕۆژی کاری خۆی بە بەشداری ئەندامانی ئەو ڕێکخراوەیە بەڕێوە برد.
دووهه‌مین ڕۆژی كۆنگره‌ی ڕێكخراوی UNPO لە ڕێکەوتی ٦ی پووشپەڕی ١٣٩٦ی هەتاوی به خوێندنه‌وه‌ی ڕاپۆرتی كار‌و چالاكییه‌كان و ڕاپۆرتی ماڵی ده‌ستی به‌كاره‌كانی خۆی كرد و دوای باس و هه‌ڵسه‌نگاندن، هه‌ر دوو ڕاپۆرت له لایه‌ن ئه‌ندامانی كۆنگرەوە په‌سه‌ند كرا.
له به‌شێكی تری كۆنگره‌دا، ڕێوڕەسمێكی تایبه‌ت بۆ به‌خێرهێنانی ئه‌ندامانی نوێی ڕێكخراوی UNPO به‌رێوه چوو و ئه‌ندامانی نوێ ڕێكکه‌وتننامه‌ی به ئه‌ندام بوونیان واژۆ كرد.
دووهەمین ڕۆژی کاری كۆنگره ته‌رخان كرابوو بۆ پێشكەشكردنی بڕیارنامه له لایه‌ن ئه‌ندامی UNPO.
له‌م په‌یوه‌ندیه‌دا حیزبی دێموکراتی كوردستان ئێران گه‌ڵاڵه‌ی پێشناری بڕیارنامەیهكی ئاماده كردبوو، كه له لایه‌ن ئاکام ڕەحیمی بە نوێنەرایەتی شاندی بەشداری حیزبی دێموكرات لە کۆنگرەی UNPO پێشكەش كرا.
گه‌ڵاڵه‌ی پێشنیاری حیزبی دێموكرات كه به تێکڕای ده‌نگ له لایه‌ن کۆنگرهوە په‌سه‌ندكرا ئەم خاڵانەی لە خۆ گرتبوو:
UNPO بەردەوام بێت لە دەربرینی پشتیوانی خۆی بۆ خەباتی ڕزگاریخوازی خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵات بۆ بەدیهێنانی مافی چارەی خۆنووسین، دیمۆکراسی، ئازادی و مافە نەتەوایەتیەکان.
UNPO بە تووندی ئیدانەی کۆماری ئیسلامی دەکات بۆ لەسێدارەدانی زیندانیانی سیاسی کورد، چالاکانی مافی مرۆڤ، رۆژنامەنووسان و زیندانیانی.
UNPO گوشار دەخاتە سەر کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ راگرتنی دەستبەجێی ئێعدامەکان و پەیڕەو کردنی لە یاسا نێودەوڵەتییەکان سەبارەت بە هەڵسووکەوت کردن لە گەڵ زیندانیانی سیاسی.
UNPO بەقووڵی نیگەرانی خۆی دەردەبرێ سەبارەت بە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ و مافەکانی نەتەوەکانی غەیری فارس لە لایەن کۆماری ئیسلامیەوە.
UNPO فشار دەخاتە سەر دەسەڵاتدارانی ئێران بۆ راگرتنی بە میلیتاریزە کردنی کوردستان و ناوچەکانی تری غەیری فارس.
UNPO بەقووڵی نیگەرانی خۆی لە مەڕ زیندانی کردنی چالاکوانانی سیاسی کورد دەردەبڕی کە بە بێ دادگایی عادیلانە بە زیندانی درێژ خایەن و ئێعدام حوکم دەدرێن. هەروەها UNPO نیگەرانە لە ئازاردان و تێکدانی ژیانی چالاکوانانی سیاسی کورد، نووسەران، رۆژنامەنووسان، فیلم سازان، چالاکانی کرێکاری و داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ.
UNPO گوشار بخاتە سەر سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ راگرتنی کوشتنی کۆڵبەرانی کورد لە سنووری نێوان کوردستانی رۆژهەڵات و کوردستانی باشوور.
دووهەمین رۆژی کۆنگرە بە سیمینارێکی تایبەت لە سەر مافی دیاریکرنی چارەی خۆنووسین لە پەرلەمانی سکاتلەند بە میوانداری پەرلەمانتاری حیزبی نەتەوەیی سکاتلەند جوان ماک ئەڵپین (Joan McAlpine) کۆتایی بە کارەکانی خۆی هێنا.