کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دووکاندارانی شنۆ لە بەرەبەری ٢٢ی بەهمەندا خۆیان لە هەڵواسینی ئاڵای رێژیم بوارد

20:12 - 21 رێبەندان 2713

کوردستان میدیا: سەرەڕای گوشار و هەڕەشەی هێزەکانی رێژیم لەمەڕ هەواسینی ئاڵای ئێران لە دووکان و بازارەکانی شاری شنۆ، خەڵک لە بەڕێوەبردنی ئەو بریارەی رێژیم خۆیان بوارد.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، رێکەوتی ١٦ی رێبەندانی ١٣٩٢ی هەتاوی، ئۆرگانەکانی بەڕێوەبەری رێوڕەسمی ٢٢ی بەهمەن لە شاری شنۆ گوشاریان بۆ دووکاندارەکانی ئەو شارە هێناوە و پێیان راگەیاندووەن کە دەبێ ئاڵای رێژیمی ئیسلامیی ئێران لەسەر درگای دووکانەکانیاندا هەڵواسن.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەواڵنێری \'\'کوردستان میدیا\'\'ی راگەیاند: لە کاتێکدا کە هێزەکانی رێژیم گوشارێکی زۆریان بۆ دووکاندارانی شاری شنۆ لەمەڕ هەڵواسینی ئاڵای رێژیم هێناوە کە زۆربەی هەرە زۆری دووکانداەکان ئەو داوایەیان رەت کردووەتەوە وخ ۆیان لە هەڵواسینی هەر چەشنە هێمایەکی پێوەندیدار بە ٢٢ی بەهمەن و رێژیمی ئێران بوارد.
ئەو سەرچاوە وتی: ئەوانەی کە بە گوشاری هێزەکانی رێژیم ئاڵای رێژیمی ئێرانیان هەڵواسیبوو لەسەر داوای خەڵک و دووکاندارەکانی دیکە لایان بردووە.
رێژیمی ئیسلامیی ئێران لە رێگای جۆراوجۆرەوە لە هەوڵی رەوایی پێدانی خۆیەتی و لە هەموو شێوازێک لەمەڕ خەڵکی بوونی دەسەڵاتەکەی بەتایبە لە کوردستاندا تێ دەکۆشێت.
پێشتریش لە گوندی \'\'حەسەن نووران\'\'ی سەربە شاری شنۆ رێژیم بە فێڵ و تەڵەکە لە هەوڵی بەشداری پێ کردنی خەڵک لە رێوڕەسمی ٢٢ی بەهمەن لەژێر ناوی جێژنی مەولووددا بوو، بەڵام ئەو پیلانە لەلایەن خەڵکەوە ئاشکرا کرا.