کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دووکاندارێکی کورد لە شاری ئورمیە لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

13:28 - 18 رەشەمه 2713

کوردستان میدیا: هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی ئورمیە بە تۆمەتی دانانی ناوی کوردی بۆ دووکانەکەی لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کرا.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، رۆژی شەممە رێکەوتی ١٧ی رەشەمە لە بازاری \'\'مرکز خرید الماس\'\' لە شاری ئورمیە، دووکاندارێکی کورد بەهۆی ناوی کوردیی دووکانەکەیەوە دەسبەسەر کرا.
ئەو هاووڵاتییە کوردە کە ناوەکەی بۆ کوردستان میدیا ئاشکرا نەبووە، بەتۆمەتی دانانی ناوی کوردی بۆ دووکانەکەی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە.
\'\'پووشاکی ژێهات\'\' ناوی تابلۆی دووکانی ئەو هاووڵاتییە بوو کە لەلایەن ئیدارەی ئەماکینی ئورمیەوە هەڵگیراوە و پاشان خاوەن دووکانەکە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کراوە.
بەپێی ئاماری کوردستان میدیا، لە سەرەتای ئەم مانگەوە هەتا ئەمڕۆ ١٨ی رەشەمە، ١٢ هاووڵاتیی کورد لەلایەن هێزەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کراون.