کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دوو پێشمەرگەی وەرزشوانی حیزبی دێمۆكرات لەئاستی هەرێمی كوردستاندا سەركەوتنیان بەدەست هێنا

14:51 - 26 خەرمانان 2713

كوردستان میدیا: دوو وەرزشوانی كوردستانی رۆژهەڵات و پێشمەرگەی حیزبی دێمۆكرات توانیان لەوەرزشی وشۆكۆنگفۆ‌دا كە لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان بەڕێوە چوو، سەركەوتن بەدەست بێنن.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، سیامەك بەهمەنی و شۆڕش ئەڵاوەیسی دوو كۆنگفۆكاری كورد كە هاوكات پێشمەرگەی حیزبی دێمۆكراتیشن لەكێبڕكێیەكانی وشۆكۆنگفۆدا كە رۆژی چوارشەممە ٢٠ی خەرمانان لەهەرێمی كوردستان بە بەشداری ٢٦ تیمی وەرزشی لەپارێزگای دهوك دەستی پێكرد، توانیان سەركەوتن بەدەست بێنن.
لەو كێبڕكێیەدا كە لە ١٠ كێشی جیاوزادا بەڕێوە چوو زیاتر لە ٢٠٠ وەرزشوان تێیدا بەشدار بوون و لە كۆی گشتیی ئەو رێژەیە ٦ وەرزشوان لە كوردستانی رۆژهەڵات بەشدار بوون.
لەشەشەمین خولی ئەو كێبڕكێیانەدا سیامەك بەهمەنی لەكێشی ٩٠ كیلۆدا پلەی دووهەمی بەدەست هێنا و شۆڕش ئەڵاوەیسی لەكێشی ٨٠ كیلۆدا پلەی سێهەمی بۆ خۆی مسۆگەر كرد.
ركابەری وەرزشی وشۆ كۆنگفۆ هەر ٢ ساڵ جارێك لەهەرێمی كوردستاندا بەڕێوە دەچێت.