![](/weney-mallperr/1328.jpg)
کوردستان میدیا: هاشم شەعبانینژاد و هادی راشدی دوو زیندانیی سیاسیی عەرەب خەڵکی شاری خەڵیفە (رامشیر) لە شوێنیکی نادیار ئیعدام کران.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە کوردستان میدیا، حوکمی ئیعدامی ئەو چالاکە سیاسییە عەرەبانە کە لەلایەن لقی ٣٢ی دیوانی باڵای وڵاتی ئێرانەوە تەیید کرابوو و ماوەیەک پێش ئێستا لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بۆ شوێنێکی نادیار راگوێزرابوون، سێ رۆژ پێش ئێستا لە سێدارە دراون.
ئەمڕۆ چوارشەممە هەواڵی ئیعدامی ئەو دوو چالاکە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بڵاو کرایەوە.
رایەدارانی ئەمنیەتیی رێژیمی ئێران لە ئەهواز هەواڵی ئیعدام و بە خاک سپاردنی ئەو چالاکانەیان بە بنەماڵەکانیان راگەیاندبوو و بڕیارە دواتر شوێنی ناشتنەکەیان بە بنەماڵەکانیان رابگەیەنرێت.
هاشم شەعبانینژاد پاش ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ١٣٨٥ لە ئەهواز، ساڵی ١٣٨٦ دەسبەسەر و بە تۆمەتی موحاربە (دژایەتیی خوا و پێغەمبەر) سزای ئیعدامی بەسەردا سەپا و هادی راشدی هەر بەو هۆکارە و بەو تۆمەتەوە بە ئیعدام مەحکووم کرابوو.