![](/weney-mallperr/6092.jpg)
کوردستان میدیا: دوو کەسی ئێرانی و تورکێک بە هۆی دانی بەڵگەی نهێنی بنکە نیزامییەکانی تورکیە بە رێژیمی ئێران، لەیەکێک لە دادگاکانی ئەو ولاتە بە زیندان حوکم دران.
بە پێی راپۆرتی رۆژنامەی زەمانی تورکیە، دادگای ئەرەزروم بۆ هەریەک لە شەهرام زەرغامخوبی و محەممەدرەزا عەلیمالک کە لە دەست و پێوەندەکانی رێژیمی ئێرانن و لەتورکیە نیشتەجێن، بە ریز حوکمی ١٥ و ١٣ ساڵ زیندانیی بڕیەوە.
یەکێکی تر لە تاوانبارانی ئەو دۆسیەیە تەیمور ئاغرییە کە هاووڵاتی تورکیەیە و ئەویش بە ١٥ ساڵ زیندان حوکم دراوە.
ئەو سێ کەسە بەوە تاوانبار کراون کە بەڵگەی نهێنیان لەپەیوەندی لەگەڵ هێزە چەکدارەکانی تورکیە و سازمانی ئەمنیەتی ئەو وڵاتەیان، بە ئێران داوە.
هەرلەو پەیوەندیەدا، دادگای باکۆش ٢٢ کەسی لە دەست و پەیوەندییەکانی ئێران لە کۆماری ئازەربایجان بە تاوانی هاوکاری لەگەڵ ئێران و ئامادە سازی بۆ هێرشە تیرۆریستیەکان دادگای کردووە.
پێشتریش لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تەنانەت لە هەندێکی تر لەوڵاتانی جیهان، کەسانێک بە تاوانی سیخوڕی بۆ رێژیمی ئێران و هاوکاری لەگەڵ سپای پاسداران بۆ داڕشتنی هێرشی تیرۆریستی دەسبەسەر و دادگایی کراون.
یەمەن، مالیزی، هیند، تورکیە و عەرەبستان لەو وڵاتانەن کە چەندین سیخوڕی رێژیمی ئێران تێیاندا دەستبەسەر کراوە.