کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دوکتور سلێمان گیانی پێشکەشی کوردستان کرد

13:50 - 10 خەزەڵوەر 2716

کوردستان میدیا: دوکتور سلێمان سەعید چوروکایە پسپۆڕی پوچەڵکردنەوەی مین و تەقەمەنی بە هۆی سەختیی برینەکەی تێکەڵ بە کاروانی شەهیدانی کوردستان بوو.

دكتۆر سلێمان سەعید چوروكایە، پسپۆڕی پووچەڵکردنەوەی تەقەمەنی بەهۆی سەختی برینەكەی لە نەخۆشخانەیەكی وڵاتی ئەڵمانیا شەهیدبوو.

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٩ی خەزەڵوەری ١٣٩٥ی هەتاوی، دوكتور سلێمان سەعید چوروكایە، کە لە كاتی پووچەڵکردنەوەی بۆمبێكی چێندراوی گرووپی تێرۆریستیی داعشدا، لە نێو توونێلێكدا لەگەڵ ژمارەیەك لە هاوڕێیانی پێشمەرگە، لە گوندی تیسخراپی گەورەی مێحوەری باشیک برینداربوو، بەهۆی سەختی برینەكەی لە نەخۆشخانەیەكی وڵاتی ئاڵمان شەهید بوو.

دوکتور سلێمان کە خەڵکی باکووری کوردستانە، لەم ساڵانەی دواییدا لە وڵاتی ئاڵمان دەژیا و لە دەستپێکی شەڕی داعشەوە پەیوەندی بەهێزی پێشمەرگەوە کرد.

شەهید سلێمان لە زۆربەی مێحوەکانی جەنگی دژ بە داعشدا زۆرترین ڕۆڵی گێڕاوە و لە پووچەڵکردنەوەی مین و تی ئێن تی و بۆمبە چێندراوەکانی داعشدا ڕۆڵی چالاکی هەبووە.

لە سەنگەرەكانی شەڕدا، دكتور سلێمان وەک پسپۆڕێكی پووچەڵكردنەوەی مین و تەقەمەنیانەکان كاری دەکرد.

هەواڵی شەهیدبوونی دوکتور سلێمان چەند ڕۆژ پێش ئێستا لە ڕاگەیاندنە ناوچەیی و هەرێمییەکان بڵاو بووە بەڵام دواتر ئەو هەواڵە ڕەت کرایەوە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەبارەت بە شەهیدبوونی دوکتور سلێمان وێڕای دەربڕینی خەم و پەژارە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.