![](/weney-mallperr/13829.jpg)
کوردستان میدیا: لە حاڵێکدا کە گەورەبەرپرسانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی، وەک پاڕانەوە، هەوڵ دەدەن خەڵک بکێشنە سەر سندوقەکانی دەنگدان، بازاری ئەم شانۆگەرییە لە شارەکانی کوردستان فەزایەکی جیاوازی بەخۆوە گرتووە.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئۆرگانە دەوڵەتییەکانی وەک شارەداری و شووڕای شار و بێهزیستی شاری سەقز بە زۆرەملی دوکاندار و سنفەکانی نێو بازاڕی ئەم شارە ناچار دەکەن پوستێر و وێنە و بنێرە تەبلیغییەکانی کاندیدگەلێکی تایبەت، کە جێگەی متمانەت تەواوی حکوومەتن لە شوێنی کارکردنەکانیان هەڵواسن.
ئەم کارەی دەزگا دەوڵەتییەکان ناڕەزایەتی بەشێک لە بەناو بەربژێرەکانی دیکە وەک سەردار دوغی ئەندامی شووڕای شاری سەقزی لێکەوتووەتەوە؛ بەچەشنێک کە ئەکبەر وەرمەقانی فەرمانداری ئەم شارەشی هێنایە دەنگ و ناوبراو لە نامەیەکدا هۆشداری بۆ ئەنجامدانی وەها کارگەلێک دا.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە چەند ڕۆژ پێش ئێستا فهرمانداریی سهقز، بڕیاری داوە تا دوای ههڵبژاردن ههوڵ بدرێ به هیچ شێوهیهك خهڵک له لایهن ڕێژیمهوه ئازار نهدرێن و لهسهر ئهم كاره تهئكیدی توند كراوه و فهرمانداریی بۆ هەڵخهڵهتاندنی خهڵك زۆر لهسهر ئهم كاره سووره.
پێویست بە ئاماژەیە کە لە زۆربەی شارەکانی کوردستاندا، بنێر و پۆستێرە تەبلیغییەکانی بەربژێرەکان لە دیوارەکان کراونەتەوە و کەشێکی نالەباریان خوڵقاندووە و تەنانەت لە هەندێک حاڵەتدا شەڕ و تێکەڵچوونی لێکەوتۆتەوە.
لە شاری ورمێ خەڵک بە شێوەی خۆڕسک لە بەرامبەر عابید فەتاحی نوێنەری ئێستا و کاندیدی خولی نوێی هەڵبژاردن بۆ شاری ورمێ ڕاوەستاون و ئیزنی قسەکردنیان لە گوندەکانی نوسرەت ئاباد و نەناس لە ناوچەی دۆڵی ورمێ بە ناوبراو نەداوە؛ ئەمەش دوابەدوای ئەو سوکایەتییانە دێت کە ناوبراو وەک خۆشخزمەتییەک بە ڕێژیم بە شوان پەروەر هونەرمەندی ناسراوی گەلەکەمان، کردبووی.
هەروەها لە گوندی ماوانەی تەڕگەوەر و گوندەکانی سۆمابرادۆست و مەرگەوەڕ پۆستێرەکانی ناوبراو و بەشێکی دیکە لە بەناو بەربژێرەکان لێکراونەتەوە؛ لە شاری ورمێش هەموو بنێرە تەبلیغییەکانی پاسدار نادر قازی پور لێکەندراونەتەوە و دڕاندوویانن.
یەکێک لە کاندیدەکانی شاری ورمێ ڕووحۆڵڵا حەزرەت پورە کە بە بەڵێنی دانی کارتی دیاری ٥٠ هەزار تمەنی بەشێک لە خوێندکارانی زانکۆی ئازادی ورمێی بۆ ستادە تەبلیغییەکەی ڕاکێشابوو، بەڵام کاتێک ئەم خوێندکارانە دەزانن ئەمە تەنیا وادەیەکی بێنێوەڕۆک بووە لەگەڵ لایەنگرانی حەزرەت پور لە شەهرەکی فەرهەنگیانی ورمێ تێکهەڵدەچن و لە کۆتاییدا هێزە ئینتزامییەکانی نێوبژیوانی دەکەن.
لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر لە ٥٠ کەس لە کاندیدەکانی نوێنەرایەتی مەجلیس خۆیان لەم شانۆگەرییە کشاندووەتەوە و ئەمەش بووەتە هۆی هەرچی زیاتر ساردبوونەوەی بازاڕی هەڵبژاردنەکان لە کوردستاندا.
پێشتر حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەم خولەی هەڵبژاردنی بە نادێموکراتیک و ناڕەوا زانی و داوای لە خەڵک کردووە لەم شانۆگەرییەدا بەشداری نەکەن کە وەک هاووڵاتییانی کوردستان دەڵێن ئەم ڕاگەیەندراوەی حیزبی دێموکرات کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر دۆخی هەڵبژاردنەکان هەبووە.