![](/weney-mallperr/6349.jpg)
كوردستان میدیا: شارستانی خۆی لەپارێزگای ورمێبە بەراورد لەگەڵ شارەكانی دیكەی ئێران ئیمكاناتێكی ئەوتۆی وەرزشی نیە.
لەو پێوەندییەدا هەواڵدەریی ئیسنا بڵاوی كردەوە، شارستانی خۆی لەبواری پلەبەندی وەرزشییەوە لەچاو شارەكانی دیكەی ئێران نزمترین پلەی هەیە و پێویستە بەرپرسانی پێوەندیدار لە بیری رێگا چارەیەكدا بن.
هاووڵاتیانی شاری خۆی و ژمارەیەك لە وەرزشوانان هەتا ئێستا نزیك بە سی نامەیان لەپێوەندیی باشتركردنی دۆخی یاریگا و پێڕاگەیشتن بە وەرزشی ئەو شارە بۆ ناوەندە پێوەندیدارەكان ناردووە، بەڵام هەتا ئێستا هیچ وڵامێكیان وەرنەگرتۆتەوە.
شارستانی چایپارەش لەگەڵ ئەو كێشە و نەبوونی یاریگا بۆ وەرزش كردن بەرەوڕوویە و ئەو پرسە بۆتە قەیرانێك بۆ دانیشتوانی شارەكە.
لەو بارەیەوە موید حوسێنی سەدر نوێنەری شاری خۆی رایگەیاندووە، بڕیارە یاریگایەكی نوێلە شاری خۆی دروست بكرێت، بەڵام ئەمە لەحاڵێكدایە كە پڕۆژەی دروست كردنی یاریگا ساڵانێكە دەستی پێكردووە و هەتا ئێستاش كۆتایی پێنەهاتووە.