کوردستان میدیا: هاووڵاتییەکی کوردی تەمەن ٨٠ ساڵەی خەڵکی مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتی و ئینتزامییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران دەستبەسەر کرا.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٢٥ی رەشەمەی ١٣٩٣ی هەتاوی، عومەر قازی یەکێک لە کەسایەتییە سیاسییە ناسراوەکانی شاری مەهاباد، لەلایەن هێزەکانی رێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا هۆکاری دەستبەسەر کردنی ئەم هاووڵاتییە کوردەی هاوکاری نەکردنی عومەر قازی لەگەڵ ناوەندە ئەمنییەکانی ئێران، راگەیاندووە.
ئەم سەرچاوە هەواڵدەرییە لە درێژەی راپۆرتەکەیدا رایگەیاندووە کە خانووی ناوبراویشیان زەوت کردووە.
لەماوەی چەند مانگی رابردوودا، بنیادی مستضعفان بە بڕیاری دەزگای قەزایی مەهاباد بە عومەر قازیی راگەیاندبوو، کە دەبێ خانووەکەی چۆڵ بکات و بیداتە ئەو ناوەندە.
ئەم کەسایەتییە سیاسییەی خەڵکی مەهەباد، لە دەیەی ٦٠ی هەتاویدا، ئەندامی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی رێژیمی ئیسلامیی ئێران بووە و بەو هۆیەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ ماوەی ٦ ساڵ لە زیندانی ئورمیەدا زیندانی بووە.
ئاویەر.ت