کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەست و پێوەندییەکی رێژیمی ئێران لە ساین‌قەڵا کوژرا

17:22 - 16 خاکەلێوه 2714

کوردستان میدیا: دەست و پێوەندییەکی رێژیمی ئیسلامیی ئێران و لە ئەندامانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو رێژیمە، لە گوندی \'\'مەحموود جغ\'\' کوژرا.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، یەکێک لە ئەندامانی سپای پاسداران و ئیدارەی ئیتلاعاتی رێژیمی ئێران بەناوی \'\'محەممەد پوورموختاری\'\' کاتژمێر ١ی نیوەشەوی رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ١٣ی خاکەلێوەی ١٣٩٣ی هەتاوی، لەلایەن کەسانێکی نەناسراوەوە کوژرا.
بەپێی ئەم راپۆرتە، ئەو دەست و پێوەندییەی رێژیم خەڵکی گوندی \'\'داشکستان\'\' و دانیشتووی گوندی \'\'مەحموود جغ\'\'ی سەربە شارستانی ساین‌قەڵا بووە.
ئەو ئەندامەی سپای پاسداران لە بەرانبەر درگای ماڵەکەی لەلایەن کەس یان کەسانێکی ناناسراوەوە کوژراوە.