کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەست و پێوەندییەكی سپای پاسداران لەناوچەی سەوڵاو لەئاگردا سووتا

15:55 - 13 خەرمانان 2713

كوردستان میدیا: دەست و پێوەندییەكی سپای پاسدارانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران كە ماوەی ٣٠ ساڵ ئەندامی ئەو ناوەندە بووە بە هۆی ئاگرگرتنی گیانی لەدەست دا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی كوردستان میدیا، رۆژی دووشەممە رێكەوتی ١١‌ی خەرمانان كەسیك بە ناوی عەنایەت محەممەدزادە تەمەن ٦٠ ساڵ خەڵكی گوندی پایگەلانی سەر بە شارستانی سەوڵاوا، لەكاتی سووتانی لێڕەوار و دارستانەكانی هەرمۆڵە، ئاگرەكە ئەوی گرتۆتەوە و بەو هۆیەوە گیانی لەدەست داوە.
بەوتەی هاووڵاتیان، ئەو ئەندامەی سپا پێشتر لە رێگای جۆراوجۆرەوە خەساری بە ژینگەی ئەو ناوچەیە گەیاندبوو و هۆکاری ئاگرگرتنی دارستانەکانی هەرمۆڵەش عەنایەت بووە.


عەنایەت محەممەدزادە دانیشتووی شاری سنە بووە و ماوەی ٣٠ ساڵ ئەندامەتیی لەسپای پاسداراندا هەبووە و لەم چەند ساڵەی دواییدا لەلایەن سپای پاسدارانی رێژیمی ئێرانەوە خانەنشین كرابوو.
تەرمی ئەو دەست و پێوەندییەی رێژیمی ئێران دوای یەك رۆژ لەو رووداوە، دۆزراوەتەوە.