کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

راوچییەکی دیکەی کورد لە نەغەدە وازی لە راوکردن هێنا

21:33 - 24 بانەمەڕ 2714

کوردستان میدیا: لە درێژەی رەوتی بزووتنەوەی ژینگەپارێزیی کوردستاندا، ئەمجار ژینگەپارێزانی کورد لە نەغەدە بەپیری ئەو حەرەکەتە مەدەنییەوە چوون و کۆنە راوچییەکی دیکەش وازی لە پیشەکەی هێنا.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، کۆنە راوچییەکی کوردی خەڵکی شارستانی نەغەدە پاش ٣٢ ساڵ راوکردن بە لەناوبردنی تێکڕای ئامرازەکانی راوکردن و ئازادکردنی ١٠ کەو، پەیوەست بە بزووتنەوەی ژینگەپارێزیی کوردستان بوو.

ئەو کۆنە راوچییە کە ناوی \'\'محەممەد شێخی\'\' راگەیەنراوە، بە ئامادەبوونی خەڵکی گوندەکانی خەلیفان، خەڵخاڵە، تازە قەڵا و تۆپزاوا لەگەڵ سروشت ئاشت بۆوە و بەڵێنیی دا چی دیکە هیچ زیانێک بە سروشت کوردستان نەگەیەنێت و ببێتە پاریزەرێکی دڵسۆزی ئەو نیشتمانە.

محەممەد شێخی دووهەمین راوجیی کوردی خەڵکی نەغەدەیە کە وازی لە راوکردن هێناوە و گەڕاوەتەوە باوشی سروشت.