کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

راگەیەندراوی كانوونی نووسەرانی ئێران بە بۆنەی كۆچی دوایی مامۆستا شێركۆ بێكەس

17:21 - 19 گەلاوێژ 2713

كوردستان میدیا: كانوونی نووسەرانی ئێران بە بۆنەی كۆچی دوایی شێركۆ بێكەس شاعیری ناوداری كورد راگەیەندراوێكی بڵاو كردەوە.
نوسخەیەك لەو راگەیەندراوە بەماڵپەڕی كوردستان میدیا گەیشتووە.
دەقی راگەیەندراوەكە بەم چەشنەیە:

شێركۆ بێكەس شاعیری ناوداری كوردستان رۆژی ١٣‌ی گەلاوێژ لە سوید گیانی لەدەستدا. ئەو كەسایەتییە لەئێرانیش وەكوو شاعیرێكی ناودار ناسراوە و هەتا ئێستا چەندین بەرهەمی ئەو وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی فارسی و بڵاو كراوەتەوە و مرۆڤ تەوەری لەسەرجەم بەرهەمەكانی شێركۆ بێكەسدا خۆی دەردەخات و وشەی عەشق لە ناویاندا دووپات بۆتەوە.
كانوونی نووسەرانی ئێران پرسە و سەرەخۆشی خۆی بە بۆنەی كۆچی دوایی شێركۆ بێكەس لە بنەماڵە و دۆستانی ئەو شاعیرە و هەروەها كۆمەڵگەی فەرهەنگی سەربەخۆی هەرێمی كوردستان دەكات.
كانوونی نووسەرانی ئێران

گەلاوێژی ١٣٩٢‌ی هەتاوی