کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

روودانی کارەساتی ژینگەیی لە کرماشان، بێکاریی ژمارەیەک هاووڵاتیی لێکەوتەوە

20:18 - 18 رەزبەر 2713

کوردستان میدیا: بە فەوتانی زیاتر لە ٢ میلیۆن ماسی لە گوندی \'\'رێژاو\'\' لە شارستانی داڵاهۆ، ژمارەیەکی زۆر لە لاوانی ئەو ناوچەیە بێکار بوون.
دێهیاری گوندی \'\'رێژاو\'\' بە هەواڵدەریی \'\'ئیسنا\'\'ی گوتووە: \'\'ماوەیەک پێش ئێستا کەسانێکی نەناسراو لە بەشی سەرەوەی رۆخانەی گوندی رێژاو، ژەهریان تێکەڵ بە ئاوەکە کرد و لە ئاکامدا بووە هۆی روودانی ئەو کارەساتە ژینگەیی‌یە\'\'.
بەهۆی روودانی ئەوکارەساتە ژینگەیی‌یە زیاتر لە ٥ میلیارد تمەن زیان لە وەرزێڕانی رێژاو کەوتووە و سەرەڕای بەدواداچوونی هاووڵاتییانی ئەو گوندە لە بەرپرسانی تەندروستی و شیلات و دامپزیشکیی شارستانی داڵاهۆ کردووە هەتا لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ئەو کارەساتە بکەن، بەڵام ئەو ناوەندانە هیچ وەڵامێکیان نەداوەتەوە.
فەوتانی ئەو رێژە ماسییە لە رۆخانەی گوندی رێژاو، بۆنێکی پیسی لەو ناوچەیە لێ کەوتووەتەوە و بووەتە هۆی ئازار و ئەزیەتی هاووڵاتییان.
لە دەرمانداو کردنی ماسییانی ئەو رۆخانەیەدا ٢٥٠ مەزرای ماسی کەلە ساڵیکدا ٧ هەزار تۆن ماسییان بەرهەم دەهێنا، تەفروتوونا بوون.