کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

رووداوی هاتوچۆ لە پارێزگای ئیلام ١٦ هاووڵاتیی کردە قوربانی

23:03 - 12 گەلاوێژ 2713

کوردستان میدیا: لە ٧٢ کاتژمێردا رووداوی هاتوچۆ لە رێگا سەرەکییەکانی دەرەوە و ناوەوەی شارەکانی پارێزگای، ئیلام گیانی ٥ هاووڵاتیی ستاند و ١١ی دیکەش بریندار بوون.

فرماندەی پۆلیسی هاتوچۆی پارێزگای ئیلام بە هەواڵدەریی \'\'فارس\'\'ی گوتووە: لە ١٠ رووداوی هاتوچۆدا لە شارستانەکانی ئیلام، ئەیوان و سیروان، ٥ هاووڵاتی گیانیان لە دەست داوە و ١١ دیکەش بە توندی بریندار بوون کە رەوانەی نەخۆشخانە کراون.

هەبوونی پێچی زۆر بە پانتایی کەمەوە و خراپیی رێگەوبان و پێڕانەگەیشتن بە جادەکانی کوردستان لەلایەن ئیدارەی پێوەندیدارەوە، ساڵانە زۆر رووداوی دڵتەزێنی لێ دەکەوێتەوە و گیان و ماڵی هاووڵاتییان دەبێتە قوربانیی کەمتەرخەمیی بەرپرسانی رێژیمی ئێران.

هەر لەم پێوەندییەدا لە رێکەوتی ١١ی گەلاوێژ، لە رێگای \'\'ئاقدرێ\'\' هەڵکەوتوو لە ناوچەی تیکاب، بەهۆی رووداوی هاتوچۆ ٢٦ کەس بوونە قوربانی.

لەم ٢٦ کەسەدا ٦ کەس گیانیان لە دەست دا کە سێ کەسیان ژن بوون.

لەم رووداوەدا هاووڵاتییان پێوەندییان بە پۆلیسی فریاکەوتنەوە گرتووە بەڵام پاش ماوەیەکی زۆر ئەو پۆلیسە لە شوێنی رووداوەکە ئامادە بووە.