کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

رووداوی هاوچۆ لە ناوچەی سەوڵاوا، ٥ هاووڵاتیی کردە قوربانی

23:06 - 25 خەرمانان 2713

کوردستان میدیا: بەهۆی رووداوی هاتوچۆ لە رێگای سەرەکیی مەریوان بۆ هەورامانی تەخت، لە گوندی کەماڵا هاووڵاتییەک گیانی لەدەست دا دوو هاووڵاتیی دیکەش بەتوندی بریندار بوون.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رێگای مەریوان بۆ هەورامانی تەخت یەکێک لە دژواترین رێگاکانی هاتوچۆ لە پارێزگای کوردستان دایە و ساڵانە بەهۆی خراپیی رێگاوبان و کوێستانی بوونی ئەو ناوچەیە، قوربانی دەگرێت.
بارودۆخی نالەباری رێگاکان و پێڕانەگەیشتن و نۆژەن نەکردنەوەی جادەکان و کەمتەرخەمیی بەرپرسە پێوەندیدارەکانی رێژیمی ئێران، رێگاکانی هەورامانی لە پارێزگای کوردستان کردووەتە مەرگبارترین رێگای هاتوچۆ.
هەروەها لە گوندێکی نزیکی شاری سەوڵاوا بەناوی \'\'ترخان ئاوا\'\' بەهۆی پێکدادانی دوو ماتۆڕسوار، هەر دوو سەرنشینی ماتۆرسکلیتەکان بەتوندی بریندار بوون.
پاش ئەو رووداوە یەکێک لە سەرنشینەکان بۆ نەخۆشخانەیەکی شاری سنە و ئەوی دیکەش بۆ نەخۆشخانەی مەریوان راگوێزراون.
ماوەیەک پێش ئێستاش لە گوندی \'\'دەرەکێ\'\' لە ناوچەی هەورامان، سەرنشینی ماتۆرێک بەناوی \'\'رێزوان نەزەری\'\' تەمەن ٢١، ساڵ بەهۆی پێکدادان لەگەڵ ماشینێک لە جۆری پراید بە توندی بریندار بوو و پاش راگواستن بۆ نەخۆشخانەی شاری مەریوان، بەهۆی پێڕانەگەیشتنی خێرای پزیشکانی ئەو نەخۆشخانەیە گیانی لەدەست دا.