کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

رۆژانە ١٤٤٠ بنەماڵە لە سووریە ئاوارە دەبن

23:02 - 25 بانەمەڕ 2714

کوردستان میدیا: ژماری ئاوارەکانی جیهان کەلە نێوخۆی وڵات ماڵ و حاڵی خۆیان لە دەست داوە و ئاوارە بوون لە ٣٣،٣ میلیۆن کەس تێپەڕ بووە.
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی روییتێرز، پاش تێپەڕبوونی سێ ساڵ لە شەڕی نێوخۆیی سووریە، ٦.٥ میلیۆن کەس ماڵ و حاڵی خۆیان جێ هێشتووە کە وڵاتی سووریەی لە پلەی یەکەمی جیهان لە بواری ئاوارە نێوخۆیی‌یەکان دایە.
بەپێی راپۆرتە بڵاوکراوەکان، لە هەر خولەکێکدا یەک بنەماڵەی سووری بەهۆی شەڕی نێوخۆیی ماڵ وحاڵیان لە دەست دەدەن و بەپێی نوێترین ئامارەکان، ئاوارە نێوخۆیی‌یەکان لە جیهان بە ٣٣.٣ میلیۆن کەس گەیشتووە کە بەپێی ئەو ئامارە نزیک بە دوو لە سێی ئاوارەکانی جیهان دانیشتووی پێنج وڵاتی سووریە، کۆلۆمبیا، نیجریە، کۆنگۆ و سوودانن.
ئامارەکان لەوە دەدوێن، لانیکەم لەسەدا ٤٣ بە واتایەکی دیکە ٣.٥ میلیۆن کەس لە ئاوارەکانی جیهان لە ساڵی ٢٠١٣ی زایینیدا، سووری بوون.